. . . .


21 Jul 2012

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە محەممەد سەدیقی کەبودوەند ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی یولی(جولای) ٢٠١٢ی زایینی بەرامبەر بە ١ی گەڵاوێژی ١٣٩١ی هەتاوی، خۆپێشاندانێک لە شاری کۆبپنهاگن و لەبەردەم شارەداری ئەو شارە بەڕێوەچوو. ئەم خۆپێشاندانە بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بەڕیز محەمەد سەدیقی کەبوودوەند بەڕیوەچوو کە ماوەی زیاتر لە ٥٧ ڕۆژە وەک ناڕەزایەتی دەڕبڕین لەمەڕ سیاسەتە دژی ئینسانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران مانی لە خواردن گرتووە. ماوەیەک لەمەوبەر کوڕێکی بەڕێز کەبوودوەند تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بوو، بەڵام کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزنیان نەدا محەمەد سەدیقی کەبوودوەند چاوی بە کوڕەکەی بکەوێ، ئەوە جگە لەوەی کە لە ماوەی ٥ ساڵ بەندکرانی ناوبراو دا هیچ چەشنە یاسا و ڕێسایەکی ئینسانی، کە لەگەڵ یاسا پەسند کراوە نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا یەکبگرێتەوە سەبارەت بە دۆخی ناوبراو لە زیندانەکانی ئێراندا ڕچاو نەکراوە.
لەم خۆپێشاندانەدا وتاری کۆمیتەی حدک لە لایەن بەرێز خالید رەواندوست بە زمانی کوردی و وتاری کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە لایەن خاتوو سنوور محەممەدزادە کە بە زمانەکانی کوردی و دانمارکی ئامادە کرابوو و خوێندرایەوە. شایانی ئاماژە پێکردنە کە ئەم کەمپەینە سەرنجی زۆربەی خەڵکانی بیانی بۆ لای خۆی راكێشا و لە لایەن خاتوو سنوور محەممەدزادە بە زمانەکانی دانمارکی و ئێنگلیسی لەم بارەوە بۆ خەڵکانی بیانی ڕوونکردنەوەی پێویست لە سەر وەزعیەتی نالەباری بەرێز کەبودوەند و هەموو زیندانیانی سیاسی لە ئێران دا درا و بانگەوازی بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حدک بە زمانی ئینگلیسی لە ناو خەڵک دا بڵاو کرایەوە.
شایانی باسە کە ئەم کەمپەینە لە لایەن ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نێشتەجێی وڵاتی دانمارک وەرێخرابوو و خوازیاری ڕزگاری کەبوودوەند و هەموو بەندکراوە سیاسییەکانی ئێران و کوردستان بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1026 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact