. . . .


20 Jul 2012

نوێنەرایەتی سێ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەمریکا، هێرشی پۆلیسی ت?


بە مەبەستی مەحکوم کردنی هێرشی پۆلیس و هیزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی فاشیتی تورکیە بۆ سەر خۆپیشاندانی کوردانی باکوو کوردستان لە شاری ئامەد، نوێنەرایەتی سێ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە.
شاری ئامه د و باكووری كوردستان ڕۆژی شه ممه ی رابوردوو ( ١٤ی جووڵای) دژ به داگیركه رانی كوردستان ڕاپه ڕی و لاپه ڕه یەكی دیكه ی له خۆڕاگری و به رخۆدانی نه ته وه یی له مێژوودا تۆمار كرد.
له م ڕۆژه و له خۆپیشاندانێكی هێمنانه دا به سه دان هه زار كه س له ڕۆڵه كانی نه ته وه كه مان و له وانه ئه ندامانی پاڕڵمانی تركیا له پارتی ئاشتی و دێمۆكڕاسی (BDP) به درووشمی ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی و به تایبه تی به ڕێز عه بوڵا ئۆجه ڵان ڕێبه ری پارتی كرێكارانی كوردستان هاتنه سه ر شه قامه كان. به ڵام زۆری نه خایاند كه ئه م ڕێپێوانه هێمنانه یه كه وته به ر هێرشی دڕندانه ی پولیسی ترك و به ده یان كه س له خۆپیشانده ران بریندار و یان قۆڵبه ست و ڕه وانه ی گرتووخانه كان كران. له ناو برینداره كاندا چه ند ئه ندام پاڕلمانی BDP ش ده بینرێن.
ئه مه یه كه م جار نیه كه ڕێپێوان و خۆپیشاندانی هێمنانه ی ڕۆڵه كانی نه ته وه كه مان له باكووری كوردستان ده كه وێته به ر هێرشی دڕندانه و بێ به زه ییانه ی پۆلیس و ئه رته شی توركیا و ئاخرین جاریش نابێ. ده یان ساڵه سیاسه تی زه بر و زه نگ و كوشت و كوشتار له لایه ن داگیركه رانی كوردستانه وه به ڕێوه ده چی. ئه م سیاسه ته نه ته نیا نه یتوانیوه چۆك به ڕۆڵه كانی نه ته وه كه مان دا بدا و له ئامانجی ئازادی و سه ربه خۆیی كوردستان دووریان خاته وه ، به ڵكوو ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاگایی نه ته وه یی و هۆشیاری سیاسی گه له كه مان زیاتر په ره ی سه ندووه و زیاتر ته نگیان به داگیركه ران هه ڵچنیوه.
ئێمه، كومیته ی هاوكاری حیزب و ڕێكخراوه كانی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان- ئه مریكا، وێڕای پشتیوانی له داخوازه ڕه ڕه واكانی گه له كه مان له باكووری وڵات، هێرشی هێزه سه ركوتكه ره كانی ڕژیمی داگیركه ری تركیا بۆ سه ر خۆپیشانده ران به تووندی مه حكووم ده كه ین .
كومیته ی هاوكاری حیزب و ڕێكخراوه كانی ڕۆژهه ڵاتی كوردستان- ئه مریكا
پارتی ئازادی كوردستان-نوێنەرایه‌تی ئه‌مریكا
كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان-نوێنه‌رایه‌تی ئامریكا
حیزبی دێموكرات كوردستان- ئامریكا
١٥ی جووڵای ٢٠١٢

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1011 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact