. . . .


15 Jul 2012

خۆپێشاندانی کوردەکانی ئەیالەتی نۆردراین وێستفالنی ئالمان بۆ پشتی??


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: رۆژی شەممە 14ی ژوئیە کوردەکانی هەرێمی نۆردراین وێستفالن لە ئاڵمان بۆ پشتیوانی لە محەمەد سەدیق کەبوودوەند خۆپێشاندانێکیان بەرێوە برد. لەو خۆ پێشاندانەدا کە لە ناوەندی شاری کۆڵن بەرێوەچوو، ژمارێکی بەرچاوی لە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە وێنەی کەبوودوەند و دروشـمی تایبەتەوە ئامادەی ببوون . لەو خۆپێشاندانەدا پەیامی کۆمیتەی کوردەکانی نۆردراین وێستفاڵن کە بە سێ زمانی ئاڵمانی و کوردی و فارسی ئامادە کرابوو بۆ بەشداران خوێندرایەوە . جێگای باسە کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئاڵـمان دەوری بەرچاویان هەبوو لە ڕێکخستن و بەڕێقوەبردنی ئەو خۆپیشاندانە دا. پێویست بە ئاماژەیە کە ئەمنیستی ئینترناسیوناڵ - بەشی ئاڵـمان و دامەزراوەی کۆمەڵی نێوو نەتەوەی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کە بنکەکەی لەئالمانە هەرکام راگەیاندراوێکیان سەبارەت بە بارودۆخی کە بوودوەند دەر کردوە کە دەقی ڕاگەیانراوەکە بۆ بەشداران خوێندرایەوە . هەردووک دامەزراوەی مافی مرۆڤ لە راگەیاندراوەکەیاندا پێێان لەسەر ئەوە داگرتبووەوە کە پێویستە کەبوودوەند لە لایەن رێژیمی هەتا ئەو کاتەی لە بەندیخانەدایە رەفتارێکی ئیسانی لەگەڵ بکرێ و بە بێ هیچ مەرجێک لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە ئازاد بکرێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1057 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact