. . . .


14 Jul 2012

یادی ٢٣ سالەی تێڕۆری دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە نەشویل،ی ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بەڕێوەچوو.
لەو ڕورەسمە دا کە زۆربەی ئەندامانی حیزب و ژمارەیەک لە بنەماڵەکانیان و نوێنەرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان و گۆڕان تێیدا بەشدار بوون، بە دەقیقیەک بیدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی نەمرانی ڕێی ئازادی دەستی پێکرد. پاش بەخێرهێنانی بەشداران و ریزی بەرنامەکە لە لایەن کاک ئازاد حیکمەت بەڕێوەبەری بەرنامە، پەخشانێکی کورت سەبارەت بە شەهیدانی وییەن لە لایەن کاک یۆسف مەولوودی خۆێندرایەوە.
کۆڕەکە لە دوو بەش پێک هاتبوو. بەشی یەکەم سەبارەت بە شەهیدانی وییەن و بەشی دوویەم سەبارەت بە وەزعی هەنووکەیی کوردستان بوو. لەبەشی یەکەم دا هاوڕێ حەسەن حاتەمی ئەندامی ڕێبەری حیزب، باسی هەلومەرجی ئەوکاتی ئێران و عێراق و چۆنییەتی شەهید کرانی دوکتور قاسملوو، عەبدوڵڵا قادری ئازەر و دکتور فازل ڕەسوڵی کرد.
هەروەها بە پێی بڵاوکراوەی دێر شپیگل، لە قەوڵی سەردارێکی سپای پاسداران (عەزیز تەقی پوور)، ئەندامی جوخەی تیرۆڕی سپای پاسداران، کە پێش مردنی بۆ کەسێکی گێڕاوەتەوە، کاتی دانیشتتنی د. قاسملوو و هاوڕێیانی لەگەڵ تیمی وتووێژکەران، تیمێکی ٣ کەسی دیکە هاتوونتە نێو رۆژی کۆبوونەوەکە و دەسترێژیان لە ڕێبەرانی کورد کردوە و کوشتویانن، پاشان دربازبوون و پاشان چەکی تیرۆڕ پێکردنەکەیان لەنێو شوێنێکی گەروەی زبڵ هاویشتوە و هەڵاتوون. ئەو چەکە بینراوەتەوە، گوولەکانی نێو چەکەکە لەو جۆرە بوون کە ڕێبەرانی کوردیان پێ کوژراوە. لە نێو تیمە سی کەسییەکە، ناوی مەحموود ئەحمەدی نیژادی سەرۆک کۆماری ڕژیمی تاران، وەک چاوەدێر بەشداری لەو کارە دا کردووە باسی کراوە.
جگە لەوەش، کەسێکی دیکە کە وەک هەواڵنێر لەگەڵ دەزگای ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران کاری کردوە، ڕاستی ئەو ڕوداوەی وەک شاهیدی د، بۆ ئەبولحەسەن بنی سەدر باسکردوە و زانیاری سەبارەت بەو تێڕۆڕە داوە بە ناوبراو.
حاتەمی پێشنیاری کرد، هەوڵ بدرێ پەروەندەی تێڕۆڕی وییەن کاری لەسەر بکری و بۆ داداگای لاهەیی تایبەتی "جینایەت دژی مرۆڤایەتی" ی بنێردرێ.
لەبەشی دوویەمی کوبوونەوەکە دا، باس لە وەزعی کوردستان کرا و هەول بۆ یەکخستنی کوردەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە هۆی بەڕێز کاک مەسعوود بارازانی و هەڵویستی بەجێی مراد قەرەیەڵان، سەبارەت بە نزیکبوون لە باشووری کوردستان، زۆر بەنرخ هەڵسەنگەێندران.
هەروەها سەبارەت بە گیروگرفتەکانی نێوان حدکا و حدک، حاتەمی کوتی: لەبەربەری کونگرەی ١٥ ی تیکۆشەرانی حدکا، چاوەڕوان دەکرا، هەوڵ بۆ نزیکایەتیی لەگەڵ حدک بدرێ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا بەپێچەوانەی یەکریزی کردەوە نیشان دراوە. ئەو ئومیدی خواست زۆرینەی بەدەنە و ژمارەیەک لە ڕێبەری حدکا، بۆ ئاسایی کردنەوە، متمانە گێڕانەوە و هاوکاری درێژ ماوە هەوڵ بدەن.
ناوبراو دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستانی، وەک ئاکامێکی دوای ٥٠٠ سال دابەشینی کوردستان نرخاند و بە ئەرکی هەموو کوردانی زانی کە بۆ پاراستن و بەرفراون کردنی تێبکۆشن. هاوڕێ حەسەن حاتەمی هاوپێوەندیی نەتەویی بە ئەرکی هەموو تاکی کورد، بەتایبەتی تێکۆشەرانی گۆرەپانی خەبات زانی، بێ جیاوازی، بیروباوەر و ئایین و بۆچوون و ڕێکخراوایی.
کۆبوونەوەکە پاش پرسیار و وڵام، کە لەلایەن بەشداران پێشوازی گەرمی لێکرا،پاش نزیکەی ٢ کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
shahidan-usa1.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1051 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact