. . . .


8 Jul 2012

بۆ پشتگیری لە خوێندکارانی بەندکراو، کەبوودوەند و بیرەوەری شەهیدانی


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بۆپشتیوانی لە خوێندکاران، زیندانیانی سیاسی و مەحکوم و ڕسوا کردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و بیرەوەری ٢٣ سالەی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی و هەروەها پشتیوانی لە کەمپێنی پشتگیری لە سەرۆکی بەندکراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، محەممەد سدیق کەبودوەند، کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانی و ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری لەندن، ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی جولای ٢٠١٢ کاتژمێری ٣ بۆ ٥ی پاشنیوەرۆ لە پارلمان سکوێر (بەردەم پارلمانی بریتانیا) خۆپێشاندانێکیان ڕێکخست. خۆپیشاندەران کە لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی سەوزی لەندەن پێک هاتبوون، لە ژێر بارانی بە خوڕ دا بە بەرز کردنەوەی وێنەی شەهیدی سەرکردە دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی و شەهیدانی سەرهەڵدانەکانی دوو ساڵ لەمەوبەری ئێران و ئێعدام کراوانی دەستی جەلادەکانی ڕژیم، بەندکراوانی سیاسی و وێنەی محەممەد سدیق کەبوودوەند، بە وتنەوەی سروود و دانی دروشم دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕق و بێزاری خۆیان دژ بەو ڕژیمە تێرۆریست پەروەر و دژی گەلییە دەربڕی. لە خۆپیشاندانە دا ئەکبەر کەریمیان پەیامێکی پێشکەش کرد و لەو پەیامە دا ئاماژەی بە مانگرتنی سدیق کەبوودوەند و تەبەرزەدی کرد و داوای ئازادی سەرجەم بەنکراوانی سیاسی ئێرانی کرد. خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان بۆ پشتگیری لە محەممەد سدیق کەبووندوەند کە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و هەروەها حشمەتوڵا تەبەرزەدی کە بۆ پشتگیری لە کەبوودوەند دەستی داوەتە مانگرتن، وتەوە و داوا لە کوڕ و کۆمەلە مرۆڤ دۆستە نێودەوڵەتییەکان کرا کە بۆ ڕزگار کردنی گیانی کەبوودوەند و تەبەرزەدی و هەموو بەندکراوانی سیاسی بەندیخانەکانی ئێران هەوڵی پێویست بدەن و بە پیر بانگەوازی نەیارانی ئەو ڕژیمە دژی گەلییەوە بێن.
هاوڕێیانی حیزبی پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان،یان بە شێوەیەکی بەربڵاو(با په‌یامه‌که‌ی که‌بوودوه‌ند بکه‌ین به‌ ڕێنوێنی ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینه‌کانی 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ) بەزمانی فارسی لەنێو بەشدار بووان بڵاوکردەوە.
پیویست بە ئاماژەیە کە ئەو خۆپیشاندانە بووە هۆی سەرنج ڕاکێشانی هاووڵاتیانی بریتانی و ئەو ڕێبوارانەی کە بەو گۆڕەپانە دا تێپەڕ دەبوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا

وێنەکانی ئەو خۆپێشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1070 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact