. . . .


3 Jul 2012

بەشداری نوێنەری حدک لە ئێوارە خوانێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی ک?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢ی جولای ٢٠١٢ کاتژمێر ٧ بۆ ٩ی شەو لەسەر بانگێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، بەڕێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو وڵاتە بەشداری ئێوارە خوانیکی کرد کە لە تەلاری پارلەمانی ئینگلیس ڕێکخرابوو.
لەو ئێوارە خوانە دا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە پارلەمانتار و لۆردی بریتانی، باڵویزی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ و دەیان کەسایەتی سیاسی، ناوداری کورد و بێگان و نوینەرایەتی زۆربەی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی تێدا بەشدار بوون، بەرێزان بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە و بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، هەڵمەتی واژوو کۆکردنەوە بۆ بە فەرمی ناساندنی ژینۆسایدی گەلی کورد لە باشووری وڵات دەستی پێکرد.
سەرەتا لەلایەن بەڕێز ڕۆبێرت هالفن ئەندامی پارلمان بریتانیاو جێگری سەرۆکی گروپی پارلمانی بریتانیا بۆ کوردستان لەگەڵ بەخێرهاتنی میوانان، لە پیوەندی لەگەڵ سەفەرەکانی بۆ کوردستان بۆ بەشدار بووان دوان و پاشان هەرکام لە بەرێزان نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا، سەبارەت بە هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەد هەزار واژووی ئیلێکترۆنی باسێکی تێروتەسەلی پێشکەش کرد. بەڕیز زەهاوی داوای لە حکومەت و گەلی بریتانیا و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە کرد کە لە سەرخستنی ئەو هەڵمەتە دا هاریکاری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن. پاشان بەڕێز فەلاح مستەفا پەیامی بەرێز نێچیراون بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێشکەش کرد. هەروەها خوشکە بەیان سامی عبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ووتەیەکی پێش کەشی بەشدار بووان کرد. خاتوو بەیان داوای کرد کە لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەو هەڵمەتە دا کە بۆ بە فەرمی ناساندنی جنوساید و ئەنفال گەلی کورد لەو ڕۆژەوە دەستیان پێکردووە، و بە پشتیوانی ئەندامانی پارلمانی بریتانیا و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە هاریکاریان بکەن.
نوێنەری حیزب لەم ئێوارە خوانەدا چاوی بە بەشێکی زۆر لە پارلەمانتاران، کەسایەتی سیاسی و نوینەرانی بەشداری دۆستی حیزبی دێموکرات کەوت کە دەکرێ ئیشارە بە هەریەك لە بەرێزان کاک فەلاح مستەفا پەرپرسی پێوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لۆرد جێفری ئارچێر،لۆرد کلیمنت جۆن، مەگ مەن ئەندامی پارلمانی بریتانیا،نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا بکرێ. لە پەراوێژی ئەم چاوپێکەوتنانە دا جگە لە دیدار تازەکردنەوە، بەگوێرەی کات لەسەر ڕووداوەکانی ناوچە باس و خواس کرا.
hhk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1092 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact