. . . .


3 Jul 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریشی حدک لە یادی دامەزرانی ێ ن ک و حیزبی ?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١.٧.٢٠١٢ هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی هاوڕێ محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی به‌رپرسی به‌شی ته‌شكیلاتی حیزب له‌و وڵاتی ئوتریش‌ و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی حیزب، له‌ ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی شیوعی كوردستان دا به‌شداریان كرد. ئه‌و ڕێوره‌سمه‌ به‌ به‌شداری زۆربه‌ی كورده‌كانی دانیشتوی وڵاتی ئوتریش به‌رێوه‌ چوو. شایانی باسه‌ به‌ ئێواره‌ خواردنێك له‌ لایه‌ن حیزبی شیوعی كوردستانه‌وه‌ پێشوازی لە میوانان کرا و پاشان بە شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌ لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ ساڵیاده‌كه‌ زیاتر ڕازایه‌وه‌. جێگەی ئاماژەیە هاوڕێ محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی هەر لەو ڕێورەسمە دا لە هەلی کەڵکی وەرگرت و داوای له‌ به‌شدار بووان كرد كه‌ بۆ پشتیوانی له‌ كه‌بوود وه‌ند به‌ هانای كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ كه‌بوودوه‌ند بێن و هاوكاری كه‌مپه‌ینه‌كه‌ بن.


ڕۆژی ٢٦/٦/٢٠١٢ زایینی هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ سه‌ر په‌ره‌ستی په‌رۆش قادری به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری لینز به‌شداری ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد .لەو ڕێورەسمە دا کە بەشیکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی ئەو شارە ئامادە بوون، ڕێز لە خەباتی چەندین ساڵەی ئەو حیزبە تێکۆشەرەی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان گیرا. لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە دا بەشداران بە هەڵپەڕکێ و شادی ڕێزیان لەو ڕۆژە گرت. پێویست بە ئاماژەیە کە لە لایەن هاوڕێ پەرۆش قادری،یەوە پەیامی پیرۆزبایی کومیتەی ئوتریشی حدک پێشکەشی بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە کرا.
shweyi-ynk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1109 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact