. . . .


30 Jun 2012

خۆپیشاندانی کوردستان و ئێرانییەکانی نێشتەجێی بلژیک دژ بە ئێعدامی چو?


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٨ی جونی ٢٠١٢ ئێرانیانی نیشته‌جێ له وڵاتی بلژیک به مه‌به‌ستی مه‌حکووم کردنی ئێعدامی چوار هاووڵاتی عه‌ره‌ب له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، له به‌رده‌م باڵوێزخانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران خۆپێشاندانێکیان وه‌رێخست. لەو خۆپیشاندانە دا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئێرانی و کوردستانیانی نیشتەجێی بلژیک ئامادە بوون، هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی حدک به نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی بلژیک، وتارێکی پیشکه‌ش کرد و وێڕای مه‌حکووم کردنی ئێعدامی ئه‌و چوار هاوڵاتییه، ئاماژه به ٣٣ ساڵ ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له ئێران کرد که ئێران و خەڵکی ئێرانی بە هەموو نەتەوەکانییەوە تووشی چ زیان و خه‌سارگه‌لێکی مه‌ترسیدار کردووه. هاورێ کاوه ئاماژه‌ی به‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابوورییانه کرد که له ماوه‌ی ٣٣ ساڵی ڕابردوو یان به هۆی بێکفایه‌تی رژیم، یان به ئانقه‌ست و وه‌ک پلانی داڕێژراو له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانه‌وه به‌ڕۆکی گه‌لانی ئیرانی گرتووه. کاوه ئاهه‌نگه‌ری له کۆتایی وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به زه‌رووره‌رتی گه‌یشتن به مکانیزمێک بۆ پێکهێنانی یه‌کێتی و هاوکاری هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی هێز و رێکخراوه سیاسییه‌کانی نەیاری ڕژیمی ئێرانی له ناوخۆ و له تاراوگه‌کرد و به باشترین رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناوبرد.
شایانی باسه که له‌م خۆپێشنادانه کورده‌کانی نیشته‌جێی بلژیک، چالاکانه و به‌ڕچاو به‌شدار بوون.
وێنەکانی ئەو خۆپیشاندانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1366 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact