. . . .


29 Jun 2012

دیداری سکرتێری گشتی حیزب لەگەڵ بەشێك لە ئەندامانی حیزب لە لەندەن


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاشنیوەرۆی هەینی ٢٩ی جونی ٢٠١٢ لەشاری لەندەن بەشێك لە ئەندامانی حیزب بۆ بەخێرهاتن و دیدار لەگەڵ کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزب سەردانی شوێنی ماوەنەوە بەڕێزیان کرد.
لەو دیدارو چاوپێکەوتنەی بەڕێز عەزیزی لەگەڵ ئەندامانی حیزب، لەلایەن ئامادە بووانەوە هێندێک پرسیار لەپیوەندی لەگەڵ ڕووداوەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان و کارتێکەری گۆڕانکارییەکانی ناوچە لە سەر ئێران و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ئاڕاستەی بەڕێزیان کرا. بەشیکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنە بۆ باس لە سەر ڕووداوە نێوخۆییەکانی حیزب تەرخان کرا و هەر لەو پەیوەندییەدا چەندین پڕسیار ئاڕاستەی سکرتێری حیزب کران و لەلایەن بەرێزیانەوە بە وردی وەڵام درانەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا
didar-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1187 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact