. . . .


29 Jun 2012

سکرتێری گشتی حدک سەردانی بنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالستی لە ??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: کاروچالاکییەکانی بەڕێز خالید عەزیز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا بەردەوامە. لە درێژەی دیدارەکانی دا پاش نیوەرۆی هەینی ٢٩ جونی ٢٠١٢ سکرتێری گشتی حیزب بە هاوڕێیەتی بەرێز مەولوود سوارە بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب بۆ ئەنترناسیونالی سۆسیالست، سەردانی بنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوەیان کرد و لەلایەن بەرێز لویس ئەیالا،ی سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەوە بە گەرمی پیشوازیان لێکرا.
سەرەتا بەرێز لویس ئەیالا ڕاپۆرتێکی لەکارو چالاکیەکانی ئەنترناسیونالی سۆسیالستی پیشکەش کرد و هەروەها لەسەر بەرێوەچوونی ٢٤مین کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوەیە ڕوونکردنەوەی پێویستی دا. پاشان سکرتیری حیزب لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها جێگە و پێگەی کوردو هەروەها بەشدار کردنی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان بێ جیاوازی لە گروپی کوردان لە ئەنترناسیونال سوسیالیست پێشکەش کرد و بە پیویستی زانی کە ئەنترناسیونال دەور و ڕۆڵی دیاری کراوی هەبێت و بتوانی هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردی ئەندام لەو ڕێکخراوە جیهانییە لەم کۆمیتەیە دا لەدەوری یەک کۆبکاتەوە.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
aziz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1066 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact