. . . .


29 Jun 2012

سەردانی بەڕێز سکرتێری گشتی حدک بۆ ناوەندی هێنری جاکسۆن لە شاری لەند??


ناوەندی هەواڵ- لەندەن: سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٢٩ی جونی ٢٠١٢ی زایینی بەڕێز کاک خالید عەزیز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هاوڕێیەتی بەڕێز کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی بریتانیا، سەردانی ناوەندی هێنری جاکسون،یان کرد لە شاری لەندن و لەلایەن بەڕێز مایکل ویس بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو ناوەندەوە پیشوازیان لێ کرا.
ئەم ناوەندە ڕێکخراوێکە کە بۆ پەرەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دێموکراسی کار دەکات. لەم دانیشتنە دا سکرتێری گشتی حیزب لەسەر پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی لەگەڵ ژنان،لاوان و خەڵکی سڤیل و بەتایبەت زیندانیانی سیاسی بەدرێژە دوا و ڕوونکردنەوەی پیویستی ئاڕاستەی بەڕێز مایکل ویس کرد. لەبەشێکی دیکەی وتەکانی دا بەڕێز سکرتێری گشتی حیزب، ئاماژەی بە دۆخی نالەباری بەندکراوە سیاسییە کوردەکانی چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەتایبەت محمەد سەدیق کەبوودوەند سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کرد.
لەدرێژەی باس و لێدوانەکاندا بەرێز مایك هیوای خواست کە لەداهاتوو دا و بە مەبەستی ئالوگۆری زانیاری لەسەر پێشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا پەیوەندیەکان چروپر تر بکرێن.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1113 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact