. . . .


29 Jun 2012

سەردانی سکرتێری گشتی حدک بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: پاش نیوەرۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی جونی ٢٠١٢ بەڕێز سکرتیری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک خالید عەزیزی و بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حیزب، سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان،یان لە شاری لەندەن،ی پایتەختی وڵاتی بریتانیا کرد و لە لایەن بەڕێز بەیان سامی عبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەم دانیشتنەدا کە بەرێز خسرو ئاژگەی سکرتیری یەکەمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ئامادە بوو، سەبارەت بە چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئەرک و کارەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا باس و ڕاوێژ کرا و هەروەها جێگە و پێگەی ئەم نوێنەرایەتیەو چالاکی و کارەکان و هەلسەنگاند و لێکدانەوەی وەزعی کورد بەگشتی لەبریتانیا کەوتە بەر شرۆڤەی هەردوو لا.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
kdp-pdk-london.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1230 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact