. . . .


29 Jun 2012

ئەندی لۆف، ئەندامی پارلمانی بریتانیا پێشوزی لە سکرتێری گشتی حیزب کرد


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی جونی ٢٠١٢ لە پارلمانی بریتانیا بەڕێز ئەندی لۆف ئەندامی پارلمانی بریتانیا لە حیزبی کڕیکار، پێشوازی لە بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات کرد.
لەو دانیشتنەدا پاش ڕوونکردنەوەیەی پێویست لەسەر حیزبی دێموکرات و شێوەی خەبات و تێکۆشانی ئەو حیزبە و چالاکیەکانی، باسێکی تێرو تەسەل لەسەر ئالوگۆرەکانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها حەرەکەتە ئیعترازیەکانی نێو خۆی ئێران و باسێکی گشتی لەسەر مافی مرۆڤ لە کوردستان هەروەها هەڵسوکەوتی دۆژمنکارانەی ڕژیم لەگەڵ خەلکی کوردستان و بارودۆخی نالەباری ژنان و لاوان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێراندا تەوەرێکی تری دانیشتنەکە بوون.
پاشان سکرتێری گشتی لەسەر ئوپوزیسونی ئێرانی و کورد و زەرورەتی کار کردن بۆ لێکنزیک بوونەوەی کورد و ئێرانییەکانی نەیاری ڕژیم بەگشتی و دۆزینەوەی مکانیزمێکی گونجاو بۆ لێک حالی بوون و لێک نیزیک بوونەوەی سەرجەم ئۆپۆزسیونی ئێران لەگەڵ ناوبراو هێنایە بەر باس لێکدانەوە، کە بەڕێز ئەندی،ش بەنۆبەی خۆی ڕایگەیاند کە لە گروپی کاری پارلمانی بریتانیا پیوەندیدار بە کورد و ئێران، هەوڵەکانی بۆ دەستبەر کردنی کۆدەنگییەک لەو بوارانە دا چڕ دەکاتەوە.
لەم دیدارەدا بەرێز مەولوود ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هاورێیەتی سکرتێری گشتی حیزبی کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
azizi-andi.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1016 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact