هەیئەتی حیزبی لەو دانیشتنەدا لەسەر هەڵسوکەوت و پیشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ کە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژانە دەرحەق بە خەڵکی کوردستان دەکرێ و هەروەها بارودۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی و بەتایبەت زیندانیانی کورد و لە سەرووی هەموویانەوە وەزعی نالەباری سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان محەممەدسەدیق کەبودوەند بەدرێژە دوان.
لەو پەیوەندیەدا بەڕێز سکرتێری حیزب نوێترین لیستی زیندانیانی سیاسی کوردی کە هەر ئێستا لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی ئێراندا دەستبەسەرن پیشکەشی بەرێزیان کرا.
ئاڵووگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان تەوەرێکی دیکەی باسەکان بوو کە بووە مایە سەرنج ڕاکێشانی خاتوو نیکول پینوش. پاش نزیکەی یەک کاتژمێر باس و ڕاوێژ، هەیئەتی حیزبی کۆتایی بەو دیدارە هێنا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
