. . . .


29 Jun 2012

سەردانی سکرتێری گشتی حدک لە پارلمانی بریتانیا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دا لە وڵاتی بریتانیا، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی جون ٢٠١٢ هەیئەتێکی حیزبی پێک هاتوو لە بەڕێزان خالید عەزیز سکرتێری گشتی حیزب و مەولود سوارە ئەندامی ڕێبەری حدک سەردانی پارلەمانی بریتانیا،یان کرد و لە لایەن بەڕێز نیک بۆیس ئەندامی پارلمانی بریتانیا لە حیزبی محافزەکاران پێشوازیان لێکرا.
تەوەری سەرەکی باسەکان ئالوگۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئێران و کوردستان بوو. لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران دا هەیئەتی حیزب تەکیدی کردەوە کە مەسەلەی مافی مرۆڤ و بارودۆخی ناهەمواری زیندانیانی سیاسی و پرسی هەڵاواردنی نەتەوایەتی دژی گەلی کورد لە ئێران، پتر لە پارلمانی بریتانیا باسی لێ بکرێت و ئەو کێشانە نەکەونە پەراوێزو ژێر سێبەری کیشەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ دونیای دەرەوە.
بەرێز نیك خۆشحاڵی خۆی لەو پەیوەندیەدا دەربڕی و بەڵێنیان دا ئەو باسانە لە پارلمان بێنێتە گۆڕێ و بەدوایان دا بچێت.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
aziz-nik-bones.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1136 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact