. . . .


28 Jun 2012

سەردانی سکرتێری گشتی حیزب لە دەفتەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی پار


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٨ی جون ٢٠١٢ بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە هاورێیەتی بەڕێز مەولوود سوارە سەردانی دەفتەری پیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانی پارتی کڕیکارانی بریتانی،یان لەبارەگای سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە لەندەن کرد و لەلایەن خاتوو جۆ بیلیگهام بەرپرسی یەکەمی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئەو حیزبەوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەو دانیشتنەدا لە سەر پیوەندیەکانی لیبەرپارتی و حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها ئالوگۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و پیشێل کاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و مەسەلەی کورد بەتایبەتی ئالوگۆری بیرورا کرا. کیشەی ئەتۆمی ئێران و هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو پیوەندیە دا، تەوەرێکی دیکە باس و خواسەکانی نێوان هەردووک حیزبی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی بریتانیا بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
international-manager-of-labour-kopia.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1141 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact