. . . .


27 Jun 2012

دیداری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی ?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لەسەر داوای ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریە ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی جونی ٢٠١٢، بەڕێز سکرتێری گشتی حیزب کاک خالید عەزیزی و کاک مەولوود سوارە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی و کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا، دانیشتنێكیان لەگەڵ بەشێك لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئەو ئەنجوومەنە لە دەرەوەی وڵات و لە بریتانیا پێک هێنا.
لەم کۆبونەوەیەدا سەرەتا باسێک لە پێك هاتنی ئەو ئەنجومەنە کە بریتیە لە ١٥ حیزب و ڕێکخراوی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد کرا و پاشان تێشک خرایە سەر ئەوەی کە بەشێکی بەرچاو لە کەسانی ئاکادیمی و خەلکانی سیاسی و لاوان، لە ڕیزەکانی ئەو ئەنجومەنە دا جێیان گرتووە و وەفدی خانەخوێ جەختیان لە سەر زەرورەتی پێك هاتنی ئەم ئەنجومەنە کردەوە.
پاشان بە تێروتەسەلی لەسەر ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردووی سوریە و هەڵسوکەوتی بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی لەگەڵ خەڵکی ئازادی خوازی ئەو وڵاتە قسە کرا و هەروەها باس لەو خەسارەتە گیان و مادییە زۆر و زەوەندە کرا کە بە تایبەت لەم دوایی دا لە خەڵکی ئەو وڵاتە کەوتووە.
سکرتێری گشتی حیزب ویرای پێداگری لە سەر گرینگی یەک دەنگ بوون و یەک بەرەیی کوردەکانی سوریە، ڕای گەیاند کە کوردەکانی سووریە دەبێ زۆر چالاک بن لە جێگیر کردن و بە قانونمەند کردنی مافەکانیان، لە هیچ هەوڵ و تێکۆشان درێغی نەکەن، هەروەها ئامادەیی حیزبی دیموکراتی بۆ هاوکاری و هاریکاری بە مەبەستی بە هیز کردنی ئەو کۆدەنگیە ڕاگەیاند.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
azizi-syrian.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1161 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact