. . . .


27 Jun 2012

لەلایەن کۆمیتەی پارلمانتارانی پارلمانی بریتانیا بۆ کاروباری ئێرا??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا پاشنیوەرۆی چوارشەممە ٢٧ی جونی ٢٠١٢ سەرۆکی کۆمیتەی پارلمانتارانی پارلمانی بریتانیا بۆ کاروباری ئێران لە پارلمانی بریتانیا، پیشوازی لەسکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد.
لەم دانیشتنەدا سەرەتا لەلایەن بەرێز بێن والێس ئەندامی پارلمانی بریتانیا لە حیزبی پارێزگاران و بەرپرسی یەکەمی ئەم کۆمیتەیە سەبارەت بە کارو ئەرکەکانی ئەم کۆمیتەیە، زانیاری پێوست پێشکەشی بەڕێز سکرتێری حیزب کرا. پاشان لە ئالوگۆری زانیاری و باسێکی تێرو تەسەل لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گۆڕانکارییەکانی ئەو ناوچەیە، باس لە جێگەو پێگەی کورد لەو گۆڕانکارییانە دا کرا.
پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ، مافی ژنان و لاوان و هەروەها کوشتنی بێ بیانووی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە تەوەرێکی دیکەی باس و دانیشتنەکە بوو.
بەرێز بێن والێس داوای لە سکرتێری حیزب کرد کە پێویستە لە داهاتوودا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و زیاتر ئاگادار بوون لە دۆخی ناوخۆیی ئێران و کوردستان و گۆڕینەوە بیروڕا لە سەر تەوەرە هاوبەشەکان، درێژە بەو دانیشتنانە بدرێت و لە نزیکەوە دیدار و چاوپێکەوتن پێک بێنن.
پیویست بە ئاماژەیە کە وەفدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئاگادار کردنەوەی زیاتری پارلەمانتارانی بریتانیا سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان و هەروەها تیرۆر و کوشتنی جیا بیران لە هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکان و مێژوو و جێگە و پێگەی حیزبی دێموکرات کە بە درێژایی چەند دەیەی ڕابردوو لەڕێزی پێشەوەی خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد و لە چەقی گۆڕانکارییەکانی دا ناوچەکە دابووە، زانیاری پێویستی پێشکەشی بەڕێز بێن والێس کرد. جێگەی باسە کە ئەو دانیشتنە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەری حیزب و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا ئامادەی دانیشتنەکە بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
walis-azizi.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 937 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact