. . . .


27 Jun 2012

چاوپێکەوتنی سکرتێری حدک لەگەڵ ڕاوێژکاری سیاسی کۆمیتەی پارلمانتارا??


کاتژمێری ٢ی پاشنێوەرۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی جونی ٢٠١٢ بەڕێز گاری کێنت راوێژکاری سیاسی کۆمیتەی پارلمانتارانی بریتانیا بۆ کاورباری کوردستان، لە بینای پارلەمانی ئەو وڵاتە پێشوازی کرد لە بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان.
لەم دانیشتنەدا لەسەر گۆرانکاریەکانی ناوچەو و ئێران و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و بارودۆخی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی باسی لێکرا.
گۆرانکاری و گەشەکردنی کوردستانی عێراق تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دانیشتنە بوو کە هەردوو لا بە وردی هەڵوێستەیان لە سەر کرد.
پێشنیار، بۆ چوون و ئالوگۆری نێوان هەردووک لا لەسەر کێشەو گرفتەکانی حکومەت سوریەو دەور و کاریگەری کورد لەو بەشەی کوردستان دا تەوەرێکی دیکەی باسەکان بوو.
بەڕیز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا لەو دانیشتەن دا هاوڕێیەتی سکرتێری حیزبی دەکرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
٢٧ی جونی ٢٠١٢
azizi-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 952 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact