. . . .


27 Jun 2012

دیداری سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندامانی پارلمانی بریتان??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٢٧ی جونی ٢٠١٢ی زایینی کاتژمێری ١١ی سەرلەبەیانی لە پارلمانی بریتانیا لە لایەن فابین هەملتۆن ئەندامی پارلمانی بریتانیا لە حیزبی کرێکار و نەفەری دوهەم و رێکخەری کۆمیتەی پارلمانتارانی بریتانیا بۆ کاروباری ئێران، پێشوازی لەبەرێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا.
سەرەتا بەڕێز هاومێلتۆن لەسەر چۆنیەتی دروست بوون و هەروەها چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارو چالاکییەکان و ئەرکە پێسپێردراوەکانی ئەو کمیتەیە روونکردنەوەی پێویستی پێشکەش کرد. پاشان بەڕێز کاک خالید عەزیزی لە پەیوەندی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان و لەپیوەندی لەگەڵ پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، کوشتنی کۆلبەرانی کورد و ئازار وئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی بەدرێژە قسەی کرد و هاوکات سەدان لاپەرە دێکۆمێنت و بەڵگەنامەی گرنیگیان سەبارەت بە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی کۆماری ئیسلامی و ئەو تێرۆرانەی کە لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران لە سەر دەستی تێرۆریستانی ئەو ڕژیمە لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو دا ئەنجام دراون لە دووتوێی چەند نامێلکەیەک دا پێشکەشی بەڕێز هامێلتۆن و کومیتەی پارلەمانتارانی بریتانیا کرد.
بەڕێز کاک خالید لە بەشێکی دیکە قسەکانی دا ڕوونکردنەوەیەکی تێروتەسەلی سەبارەت بە ئەگەری هەر گۆرانکاریەك لە ئێران و جێگە و پێگەی کورد و هەوڵەکانی بۆ لێک نیزێك بوونەوەی زیاتری ئوپۆزسیونی ئێرانی و کورد پێشکەش کرد، کە لە لایەن بەڕێز هامێلتۆنەوە گرینگییەکی زۆری پێدرا.
جێگای ئاماژەیە کە لەو دیدارە دا بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لەبریتانیا هاورێیەتی سکرتێری گشتی حیزبی کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا
٢٧ی جونی ٢٠١٢
hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 988 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact