. . . .


23 Jun 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی بریتانیا،ی حدک لە سمینارێکی وەزیری شەهید?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە درێژەی سێمینار و کۆبوونەوەکانی نوێنەرایەتی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ولاتی بریتانیا سەبارەت بە بە فەرمی ناسینی ئەنفال و و جینو سایدی کورد لە باشوری کوردستان، دوێنی هەینی ٢٢/٦/٢٠١٢ سیمیناریک بە بۆنەی سالوەگەری سووتانی شاری قەلادزێ و جینۆسایدی کوردان لە ناوچەی پشدەر بە بەشداری بەڕێز ئارام ئەحمەد وەزیری کارو باری شەهیدان و خاتوو بەیان سامی عەبدوڵرەحمان نوینەرایەتی حکومەتی هەریم لە بریتانیا و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، لە هۆلی کۆنفرانسی رێجنت کۆلیج لە شاری لەندەن پیکهات. نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت وەزیری کاروباری شەهید و ئەنفال کراوانی کوردستان تیشکی خستە سەر لایەنە جوراوجۆرەکانی بە نێونەتەوەیی کردنی ئەو کەیسە و کۆکردنەوەی سەد هەزار ئیمزا لە ولاتی بریتانیا بۆ هاتنە بەرباسی ئەو پرسە لە پەرلەمانی ئەم ولاتەدا.
سەرەتا لە لایەن مامۆستا ئارام وەزیری کاروباری شەهیدان وتەیەک پێشکەشکرا و نەخشەی ریگا بۆ ئەم مەبەستە خرایە بەرسەرنجی ئامادەبووان. هەروەها خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان ڕاپۆرتیکی لە سەر کار و چالاکییەکانی نوینەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لەو بارەوە پێشکەس کرد و دواتر لە لایەن کاک خالید ئاسنگەر باسی ڕووداوی جینوسایدی پشدەر و سووتانی شاری قەلادزی بە دەستی ریژیم بە عس کرا. پاشان لە لایەن دکتور سولەیمان ڕەحیمی باسێکی ئاکادیمی پیشکەش کرا لە سەر بە یاسایی ناساندن و بە جیێ گەیاندنی ئەو پرۆژەیە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی. دوابەدوا ئەوە باسە، کۆرەکە تەرخان کرا بۆ پرسیار و سەرنجی ئامادەبووان لە سەر ئەم پرسە، کە لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و وەزیری شەهیدانەوە وڵامی پیویست پێشکەشی ئامادە بووان کرا. ئەو سمینارە کاتژمێر ٦.٣٠ ئێوارە دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ٩ی شەو درێژەی کێشا.
جێگای ئاماژەیە هەیئەتیک لە حیزبی دیموکراتی کوردستان کومیتەی لەندەن بە سەرپەرستی بەڕێز کاک فەرزاد حیکمەت لە سەر بانگهێشتی فەرمی نوینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، بەشداری سیمینارەکە بوون.
hhk-hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 922 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact