. . . .


21 Jun 2012

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانێک بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی ?


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان بەرامبەر بە ٢٠ی ژوئەن لە شاری "تیستد" لە دانمارک بە بەشداری کوردستانیان و ئێرانییەکانی نێشتەجێی ئەو شارە، خۆپێشاندانێک بە مەبەستی مەحکوم کردنی سەکوتی بەردەوام و پێشێلکاری سیستماتیکی مافی مرۆڤ و هەروەها بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی نێو سیاچاڵەکانی ئێران بەرێوەچوو. لەو خۆپێشاندانە دا بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدار بوون و هەر بەم بۆنەوە لە لایەن هاورێ "سومیە رەسولی" ئەندامی "حدک" پەیامێک پێشکەشکرا. خۆپیشاندەران بە بەرز کردنەوەی دروشمی دژ بە ڕژیمی تاران و وێنەی بەندکراوانی سیاسی کورد و ئێرانی، ناڕزایەتی توندی خۆیان بەرامبەر بە کردەوە نامرۆڤانەکانی ئەو ڕژیمە دەربڕی. شایانی باسە خۆپێشاندانەکە کاتژمێر١ی دوا نیوەرۆ دەستی پێکرد و تا ٢:٣٠ ی دوا نیوەرۆ بەردەوام بوو.
xpoishandan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 969 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact