. . . .


21 Jun 2012

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی سویس،ی حدک لە باڵوێزخانەی حکومەتی عیراقی


نـاوه‌نـدی هـه‌واڵ سـویـس : ڕۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 21 / 06 / 2012 هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیته‌ی سویس، پێکهاتوو له یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌و وڵاته و حه‌مدی مه‌حموودی به‌رپرسی کۆمیته‌ ناوچه‌ی بێرن سه‌ردانی باڵیۆزی ئێراق، یان کرد له شاری بێرن پێته‌ختی وڵاتی سویس، سه‌ره‌تا له لایه‌ن رێزدار دوکتۆر پیرۆت باڵیۆزی ئێراقی فیدراڵه‌وه زۆر به‌گه‌رمی به‌خێر هاتنی وه‌ڤدی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا و چه‌پکه گووڵی رێز و خۆشه‌ویستی له ‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی کۆمیته‌ی سویسەوە پێشکه‌ش به به‌رێزیان کرا. له‌و چاوپێکه‌وتنه دۆستانه‌یه دا باس له بارودۆخی باشووری کوردستان و ئێراق و ناوچه‌که به گشتی کرا و له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوولا ئاڵوو گۆری بیر و رایان کرد. له کۆتایی دا هه‌ردوو لا کۆک بوون له‌سه‌ر په‌ره پێدانی پێوه‌ندی نێوانیان . شایه‌نی باسه ئه‌و چاو پێکه‌وتنه زیاتر لە کاتژمێرێکی خایه‌ند و وه‌ڤدی کۆمیته‌ی سویس،ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، زۆر به‌گه‌رمی له لایه‌ن به‌رێز دوکتۆر پیرۆت باڵیۆزی ئێراقی فیدراڵه‌وه به‌رێ کران.
حـیزبـی دێـمـوکـڕاتـی کـوردسـتـان – کـۆمیـتـه‌ی سـویـس
hdk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 927 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact