. . . .


19 Jun 2012

به‌شداری بەڕێز مسته‌فا شڵماشی له‌ ئێواره‌کۆڕێکی وه‌زیری کاروبا?


ناوەندی هەواڵ- هولەند: له‌سه‌ر بانگهێشتنی فه‌رمی ده‌فته‌ری به‌ڕێز ئارام ئەحمەد، وه‌زیری کارو باری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان،ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 18/6/ 2012، بەڕێز مسته‌فا شڵماشی به‌رپرسی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌بەری حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری کرد له‌ ئێواره‌ کۆڕێک دا که‌ ته‌رخان کرابوو بۆ باس له‌ سه‌ر چۆنییه‌تی به‌جیهانی کردن و ناساندنی ئه‌و ژینۆسایده‌ی که‌ له‌ لایەن ڕژیمی بەعسی ڕوخاوەوە لە سه‌ر گه‌لی کورد به‌ڕێوه‌ چووه‌. له‌و ئێواره‌ کۆڕه‌ دا به‌ڕیز وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان به‌رنامه‌کی کاری خسته‌ به‌رده‌م به‌شداربووانی کۆڕه‌که‌ بۆ هه‌وڵدانێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ پێناوی ناساندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌ گرنگه‌ له‌ ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا و به‌ مەبه‌ستی به‌ ڕه‌سمی ناسینی ئه‌و ژینۆسایده‌ی که‌ له‌سه‌ر گه‌لی کورد تاقی کراه‌ته‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کان و دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی په‌یوه‌ندی دار به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌.
به‌رنامه‌که‌ی به‌ڕێز وه‌زیر ی شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌وان ئاماده‌کرابو و مەیدانێکی بەرفراوانی بۆ هەڵسووڕان و بە هانەوە چوونی هه‌مو چالاکانی ئه‌و بواره‌ی ده‌ستنیشان ده‌کرد. هه‌ر له‌ که‌سایه‌تییه‌ سیاسی و چالاکانی مەدەنی،یەوە بگرە‌ تا ڕێکخراوه‌ کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کان بە حکومه‌تی هه‌رێم کوردستانیشەوە. هه‌رکام له‌وانه‌ ده‌کرێ به‌ گوێرەی دەرفەت و ئیمکان و میکانیزم و لێزانی خۆیان له‌و پڕۆژه‌ گرنگه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌دا به‌شداری بکه‌ن. دیاره‌ پاش باسه‌که‌ی جه‌نابی وه‌زیر نۆره‌ درا به‌ به‌شدار بووان که‌ به‌رنامه‌که‌ هه‌ڵسه‌نگێنن و ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌کانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن. له‌ باسێکی ده‌وڵه‌مه‌ند دا که‌ به‌شێکی به‌رچاو له‌ ئاماده ‌بووان به‌شدارییان تێدا کرد، به‌رنامه‌که‌ی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرا و هه‌رکه‌س له‌ لای خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ به‌ پێی توانا ئاماده‌یه‌ هاوکاری بکا بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌.
شایانی باسه‌ له‌و ئێواره‌ کۆڕه ‌دا بەڕێز مسته‌فا شڵماشی لە نزیکەوە چاوی بە به‌ڕێز وه‌زیری کارو باری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و چه‌ندین که‌سایه‌تی ونوێنه‌ری حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کورد کەوت و بە تایبەتی لەسەر ئەو پڕۆژە باس و ڕاوێژی لەگەڵ کردن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دەرەوەی وڵات
waziri-shahidan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 962 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact