. . . .


18 Jun 2012

بەڕێوەچوونی پرێس کۆنفڕانسێک سەبارەت بە دادگایی ڕژیمی ئێران لە پەیو


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە ١٧/٦/٢٠١٢ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هەوالنێرەکان، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی زیندانیەکان، کۆنفرانسێکی ڕاگەیاندن لەسەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی دادگای کردنی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتاری زیندانیانی سیاسی دەیەی ٦٠، لەبنکەی مافی مرۆڤ (ئەمنستی ئەنترناسیونال) لە شاری لەندەن لە بەرێوەچوو.
دەهەی شەست کە یەکێک لە خوێناویترین و تاریکترین ساڵەکانی مێژووی کۆماری ئیسلامی ئیران بە ژمار دێت. لەم دەیەدا هەزاران کەس لە نەیارانی رژیم ئیعدام وبی سەرو شوین کراون، خەلکێکی زۆر لە هەولسوراوان و چالاکانی سیاسی حیزبە ئێرانی و کوردستانییەکان ئیعدام کراون و ئەشکەنجەو بی رێزی و بۆ هەموو گەلانی ئیران و بەتایبەت بەدەستوری خومەینی هێرش کرایە سەر کوردستان.
پاش هەوڵ و ماندوو بوونی چەندین یاساناس و وەکیل لەدەرەوەی ولات و هەروەها بەشێکی بەرچاو لە زیندانیانی سیاسی و بنەمالە و دۆستانیان، دادگایەکی نێونەتەوەیی بۆ بەجێوساید ناساندنی ئەم رۆژە ڕەشانە لە رێکەوتی ١٨ بۆ ٢٢ی جون بەرێوە دەبەن.
لە نێو هەزاران سکاڵانامە کە بە دژی کۆماری ئیسلامی تۆمار کراوان، ٨٦ کەس وەك شاهید لەم دادگایەدا ئامادەن بۆ شاهیدی دان و وڵامدانەوەی پرسیارەکان کە لە هەموو نەتەوەکانی ئێرانی تێدا بەشدارن.
شایانی باسە کە لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسییە دا هەریەکە لە بەڕێزان دوکتور پەیام ئەرخەوان و دوکتور هیدایەت پەیڕەوان و بەرێز مەتین دەفتەری قسەیان کرد و ڕوونکردنەوەی پیویستیان سەبارەت بە کارەکانی دادگایی کردنەکە خستە ڕوو.
لەم پرێس کنفرانسە دا هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەرێزان مەولود سوارە، ئەندامی ڕێبەری حیزب و نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کاک فەرزاد حیکمەت، کاک عبداللە ئەمینی، کاک فەریدون معروفی ئامادەی کنفرانسەکە بوون و چاویان بە بەشێکی بەرچاو لە بەرێوەبەران و هەلسوراوانی ئەم دادگایە کەوت.
پێویست بە ئاماژەیە کە تەلەفزیونی کورد کاناڵ دەوری سەرەکی هەبوو لە سازدان و بەڕێوەبردنی ئەو پرێس کنفرانسە و گواستنەوەی هەوال و ڕووداوەکانی لە ئەستۆ بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا
بۆ ئاگاداری زیاتر سەبارەت بە کۆنفڕانسە کرتە لێرە بکە

وێنەکانی ئەو پرێس کۆنفڕانسە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 957 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact