. . . .


16 Jun 2012

چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕاوێژکاری سەناتۆر ڕان واید لە ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٤ ی جون ی ٢٠١٢، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ئاندرێ ئی. ناکازاوا، ئالیکار(مونشی) بەشی حقووقی سەناتۆر ران وایدن، سەناتۆری ئۆریگان، لە دەفتەری کاری سەناتۆری ناوبراو هەڵکەوتوو لە بینای ئافیس دریکسن، لە واشینگتون دی سی ئەنجام درا.
لەو چاوپێکەوتنە دا بەڕێزان: حەسەن قادرزادە- ئەندامی دەفتەری سیاسی، حەسەن حاتەمی ئەندامی رێبەری و کامڕان باڵنوور لە بەشی پێوندییەکانی دەرەوەی حدک لە ئەمریکا بەشدار بوون.
بەشداران وێڕای خۆشحاڵی لەو دیدارە سەبارەت بە وەزعییەتی کوردەکان لە ئێران بەگشتیی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی قسەیان کرد. ئەمنییەتی کردنی ژیان لە ئێران و لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە و تایبەتمەندییەکانی کوردەکان، کێشەی ژنان و لاوان، گرتن، شکەنجە و زیندان، ئێعدام و تیرورەکان، مەترسییەکانی ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گیرەشێوێنییەکانی رێژێمی ویلایەتی فەقیه، لە ئەفغانستان، عیراق و سوریە، کۆمەڵە باسێک بوون کە تیشک یان خرایە سەر. خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوە سیاسیی و مەدەنییەکان لە بەرانبەر سەرەڕۆیی و تەپەسەری نەتەوەی کورد دا و نەخشی حدک و مێژووی دژی دیکتاتۆری ئەو حیزبە، بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە بوو. ئەو کۆبوونەوەیە پتر لە سەعاتێکی خایاند

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1004 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact