. . . .


12 Jun 2012

ڕاپۆرتێک لە کاروچالاکی تێکۆشەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵات?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: لەچوارچێوەی بەرنامەی ساڵی ٢٠١٢ ی، کۆمیتەی دەرەوەی وڵات دا، بۆ تێکۆشانی پتر لە ئەمریکا و گرینگی دانی زیاتر لەجاران بۆ هەڵسووڕان لەو وڵاتە و هەوڵدان بۆ چارەسەری گیروگرفتەکان، ریزە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەندامانی حیزب و کۆمیتەی حدک، لە واشینگتۆن دی سی ئامریکا، ئەنجام درا.
لەبڕگەیەکی ئەو کۆبوونەوانەدا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ ی جون ی ٢٠١٢، بە بەشداری بەڕێزان: حەسەن قادرزادە – ئەندامی دەفتەری سیاسی و حەسەن حاتەمی – ئەندامی ڕێبەری- و زۆربەی ئەندامانی حیزب و کۆمیتەی حیزب لە واشینگتۆن، بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیە دا، باسی گرینگترین ڕووداوەکانی کوردستان، ئێران، ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست و تاڕادەیەک جیهانیش کرا. ئەگەری ئاڵوگۆڕەکان و ڕۆڵی کورد و حدک پتر تیشکی خرایە سەر. دواتر باسی دەسپێکی قوناخی نوێی نێوان دێموکراتەکان لەبەرەبەری کۆنگرەی ١٥ ی حدکا دا و گیروگرفتەکان کران و ڕێگا چارەی گونجاوی بەکردەوە، پێشنیار کران.
هەروەها لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٠ ی جون ی ٢٠١٢، چاوپێکەوتنێک لە دەفتەری نوێنەرایەتیی یەکیەتیی نیشتیمانی کوردستان لە واشینگتۆن ئەنجام درا. لەو دانیشتنە دا کە هەئیەتی حیزب بە سەرپەرستی بەڕێز حەسەن قادر زادە و ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی حیزب بەشدار بوون، ڕووداوەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان و گرینگییەکانیان، مەسەلەی کێشەکان لە عیراق و کاردانەوەیان و دەوری کاریگەری کوردەکان و ئەگەری ئاڵوگۆڕەکان باسیان کرا. پاراستنی ئەزموونی باشووری کوردستان، یەکریزی نێوماڵی کورد، تەبایی و ئاشتی و هاوهەڵویستی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی دا و بەستنی کۆنفڕانسێک بە بەشداری حیزب و ڕێکخراوە سیاسیی و کەسایەتییەکان ی کورد لەهەر چواربەشی کوردستان، بە پێوستییەکانی هەنووکەیی دانران.
لەو دیدارە دا کە پتر لە دوو سەعاتی خایاند، جەخت لەسەر بەردوامی پێوەندییەکان و هاوکاری نێوان ی. ن. ک. و حدک کرا. هەیئەتی بەشداری، ی ن ک، بریتی بوون لە: دکتور سەروەر حەوێز لێپرسراوی کۆمیتەی ی. ن. ک. لە ئەمریکا، عەبدولڕەحمان حەسەن – کارگێڕی کۆمتیە و سامی ساڵەیی نوێنەری ی. ن. ک. لە واشینتۆن.
پاشان ئێوارەی ڕۆژی ١٠ ی جون(هەمان ڕۆژ)، بەشداری لە شەوئاهەنگێکی یادی ٣٧ ساڵەی دامەزرانی ی. ن. ک. لە دەرووبەری واشینگتون کرا. لە ڕێوڕەسمی ئەو یادە دا، ئەندامانی حیزب و بنەماڵەکانیان زۆر چالاکانە بەشدار بوون. لەوبۆنەیەش دا کە بەرپرسانی پارتی دێموکڕاتی کوردستان، پارتی ئاشتی و ئازادی باکووری کوردستان و لە ڕۆژهەڵاتیش حدکا و کومەڵەی زەحمەتیكشانی کوردستان بەشداربوون، هەیئەتێکی حیزب سەردانی هەموو لایەکی کرد و بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئەمریکا
وێنەکانی ئەو چالاکییانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1226 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact