. . . .


5 Jun 2012

سەردانی بەرپرسی یەکەمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، ب???


ناوەندی هەواڵ- هولەند: ڕۆژی سێ شەممە 5-6-2012 کاک مستەفا شڵما شی بەرپرسی یەکەمی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە دەروەی وڵات سەردانی وەزاڕەتی دەرەوەی هولەندی کرد و لە لایەن بەڕێز ڕۆی کێنکڵ بەرپرسی تایبەت بە کەیسی ڕوژهەڵاتی نێوەڕاست و باکوری ئەفریقاوە پێشوازی لێکرا. لە دانیشتنێکی دوو قۆڵی دا کە زیاتر لە سەعات و نیوێکی خایاند، باسی مەسەلەکانی پەیوەندی دار بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان کرا و تیگەیشتنێکی باشی دوو قۆڵی هەبوو لە سەر ئەو مەسەلانە بەگشتی.
بەڕێز کێنکڵ کە لە بواری مەسەلەکانی پەیوەندی دار بە ئێران و کوردستان دا شارەزاییەکی باشی هەیە، بە پێویستی زانی کە ئەو دیدارانە جار و بار دووبارە ببنەوەو بە تایبەتی لە سەر مەسەلەکانی پەیوەندی دار بە مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستان دا بەردەوام ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕا بکرێ. بەلای خۆشییەوە بەر پرسی حیزب لە دەرەوەی وڵات تەئکیدی لەسەر ئەوە کردەوە کە وڵاتی هولەند وەک وڵاتێکی دیموکڕات و ناسراو بە پشتیوانی لە ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ، پێویستە لە سەر ئەو هەمو پیشێلکاریانەی لە بواری مافی مرۆڤ دا لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە دەکرێ بێ دەنگ نەبێ و لە هەر ڕێگایەکی مومکین کەڵک وەرگرێ بۆ بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی ئینسان لە کوردستان و ئێران دا.
بەڕێز کینکڵ،یش بە نۆبەی خۆی ڕایگەیاند کە وڵاتی هولەند لە بواری بەرگری لە مافی مرۆڤ دا یەکێک لە وڵاتە پیشەنگەکانە و بێگومان کەیسی کوردستان و ئیرانیشی لەبەرچاوە و ئەو جۆرە دیدار و زانیاریانەش یارمەتی دەکەن کە هەرچی زۆرتر لەو بارەوە چالاک بن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1000 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact