. . . .


4 Jun 2012

پۆلێک لە پەنابەرانی ئێرانی دانیشتووی دانمارک دەستیان داوەتە مانگر?


بەشێک لە پەنابەرانی ئێرانی دانیشتووی دانمارک زیاتر لە ١٥ رۆژە مانیان لە خواردن گرتوە. شایانی باسە کە ئەو پەنابەرانە بە نیشانەی نارەزایەتی بە بریاری ئیدارەی کۆچبەرانی وڵاتی دانمارک سەبارەت بە ناروونی چارەنووسیان لەم وڵاتە و لە بلاتەکلیفی دا مانەوە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. جێگای ئاماژە پێکردنە کە ژمارەیان نیزیکەی ٢٠ کەس دەبێت لەبەر دەم دەرگای سەرەکی کەمپی سەندهۆڵم کە شوێنی وەرگرتنی په‌نابەرە بە لێدانی چادر، بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. لە نێو ئەو پەنابەرانە دا بەشێکی بەرچاو کوردی رۆژهەڵاتن . بە داخەوە تا ئێستا لە لایەن دەوڵه‌تی دانمارکەوە هێچ وڵامێکی ئەوتۆ بەو په‌نابەرە مانگرتووانە نەدراوەتەوە، هەر بۆیە ئەوان تا ئێستا لە سەر بەردەوامی مانگرتنەکەی خۆیان سوورن.هەر وەها ئەو په‌نابەرانە داوایان لەو رێکخراو و سازمانانەی لایەنگری مافی مرۆڤ ئەوەیە کە پشتیوانیان لێبکەن و فشار بخەنە سەر دەوڵەتی دانمارک بۆ ئەوەی وڵامی ئەرێنی ئەو پۆلە پەنابەرە بدەنەوە. هەر بەم بۆنەوه‌ بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ئەو پەنابەرانە رۆژی هەینی رێکەوتی١/٦/٢٠١٢هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارک بە سەرپەرستی خالید رەواندوست سەردانی خێوەتگەی پەنابەرانی مانگرتووی کرد و وێرای هێنانە بەر باسی هێندێک مەسەلەی پێوەندیدار بە باردۆخی پەنابەری لە وڵاتی دانمارک، پشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هەموو جۆرە حەرەکەتێکی حەقخوازانە و مرۆڤ دۆستانە دووپات کردەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 931 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact