. . . .


4 Jun 2012

بەشداری هەیئەتێکی کویتەی ئوتریش،ی حدک لە سمینارێکی بەڕێز هێمن هەور?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 1/6/2012 هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستی هاوڕێ قادر ڕه‌سوڵیان به‌رپرسی کۆمیته‌ به‌ یاوه‌ری محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کان و ئاسۆ پیرۆتی به‌رپرسی بەشی ڕاگه‌یانده‌نی کومیتە، به‌شداریان کرد له‌ کۆبوونه‌وه‌یەکی بەڕێز هێمن هەورامی لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەڕێز هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایەتی پارتی دیموکرات که‌ به‌م دوایانه‌ له‌ گه‌شتێکی سیاسی دا له‌ ئوروپا ڕاو بۆچونه‌کانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی هێزه‌کوردستانیه‌کان ده‌خاته‌ به‌رباس.
هێمن هه‌ورامی له‌و کۆبوونه‌وه‌ دا تیشکی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و عێراق و باسی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ده‌رکیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد و جه‌ختی له‌ سه‌ر پته‌و کردنی هه‌رچی زیاتری په‌یوه‌ندی هێزه‌ سیاسیه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان کرد ه‌وه‌.
ئه‌و به‌رپرسه‌باڵایه‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان باسی له‌ هه‌رچی زووتر به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد به‌ به‌شداری چالاکانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیه‌کان له‌ پێکهێنانی ئه‌و کونگره‌یه‌ دا کرد و وتیشی که‌ ئێستا ئاماده‌ کاری بۆ به‌ستنی ئه‌و کونگرە‌ له‌ هه‌ولێر له‌ ئارادایه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کۆمیته‌یه‌کی ئاماده‌کاری له‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هێزه‌ کوردستانیه‌کان پێک دێ.
شایه‌نی باسه‌ نۆێنه‌ری زۆربه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شداریان بوو .
hemn-hewrami.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1048 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact