. . . .


31 May 2012

هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له پایته‌ختی یه‌کێتی ئوروپا


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣١ی مه‌ی ٢٠١٢ له مه‌راسمێکدا، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رایه‌تی حیزب و رێکخراوه‌ کورد و کوردستانیەکان و کوردانی نیشته‌جێ له بلژیک ئاڵای کوردستان له‌به‌ر ده‌رگای نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پێته‌ختی یه‌کێتی ئوروپا له شاری بروکسێل، هه‌ڵکرا. له‌م مراسمه‌ دا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕیز کارلۆس گراڤی، وێڕای به‌خێرهێنانی نوێنه‌رایه‌تی حیزب ورێکخراوه کوردستانییه‌کان، هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانی به ڕووداوێکی مه‌زن له پێته‌ختی یه‌کێتی ئوروپا وه‌سف کرد و پیرۆزبایی له هه‌موو گه‌لی کورد کرد. شایانی باسه که هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا له‌م مه‌راسمه‌ دابه‌شداریکرد و وێڕای پیرۆزبایی له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی ئوروپا، له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندی و هاوکاری هه‌موولایه‌نه کوردییه‌کان له ناوه‌ندێکی گرینگی وه‌ک یه‌کێتی ئوروپا و بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی دۆزی گەلی کورد ته‌ئکیدی کردەوە.
ala.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1191 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact