. . . .


28 May 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی بریتانیای حدک لە سمینارێک بە بۆنەوەی شۆڕ


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: رێکەوتی ٢٧ی مەی ٢٠١٢ کاتژمێر ٧ی ئێوارە لیژنەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەبۆنەی ٣٦ساڵەی یادی گوڵانەوە سمینارێکی بۆ دوکتۆر تیشك نوری شاویس پێك هێنا.
سەرەتای سمینار بەدەقیقەیەک رێزلێنان بۆ شەهیدان بەتایبەت شەهیدانی سەرکردە، بارزانی نەمرو کاک ئیدریس بارزانی ڕاگەیندرا.
پاشان داوا لە میوانان و لایەنە سیاسیەکان کرا کە ٣٦ مۆم کە بەو بۆنەوە ئامادە کرابوون داگیرسێنن. دوابەدوای ئەوە پەیامی لیژنەی پارتی دێموکرات لە لایەن کاک کەمال ئامێدی بەم بۆنەوە پێشکەش کرا و ئەوجار سمینارەکە باسێکی تێروتەسەل چۆنیەتی سەرهەڵدانی شۆرشی گوڵان لە لایەن دوکتۆر تیشك دەستی پێکرد. بەڕێزیان باسێکی وردی سەبارەت بە ڕووداو و کەم و کوریەکانی ئەوکاتی شۆڕش، بە تایبەت لە بواری دەرمانی و پێ راگەیشتن و بێ ئیمکاناتی شورشی گوڵانی باس کردو ووتی: ئەوکات پارتی لە فکری خەڵك و لەگەڵ خەڵک بووە و ئێستاش رێبازو کاری پارتی خزمەت کردنە بە نەتەوەی کورد. لەبەشێکی تری ووتەکانی دا بەرێزیان ووتیان کە پێویستە نەخۆشخانەکانی ئێمە لە کوردستان بگەنە ئاستی نەخۆشخانەکانی ئەوروپا و ستانداری کار و پێ راگەیشتن بگاتە ڕادەیەک کە وڵامدەری ویست و داخاوزییەکانی کمەڵانی خەڵکی کوردستان بن.
پاشان بەشێك لەبەشدار بووان بە پرسیار کۆرەکەیان دەوڵەمەندتر کردو باس و تێبینیەکانیان خستنە روو.
کاک شێرکۆ حەبیب ئەندامی پیوەندیەکانی پارتی چەند ووتەیەکی بەم بۆنەوەو بەتایتەب لەسەر رووداوەکانی کوردستان و بەغدا هێنایە زمان.
کاک خسرو ئاژگەیی کە خۆی بەرێوەبەری سمینارەکە بوو بەڕیزیشیان تێبنی و بۆچوونەکانیان لە پیوەندی لەگەڵ ناوچە دابراوەکان و بەتایبەت کەرکوك باس کرد.
دوو پارچە شیعر لەلایەن بەشدار بوانەوە و تابەت بەم بۆنەیە پیشکەش کران.
حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا بۆ ئەم بۆنەیە بانگێشتن کرابوو کە هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزب لە بریتانیا بەسەرپەرستی بەڕیزان کاک مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا و کاک فەرزاد حیکمەت بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بریتانیا بەشداری ئەم سمینارە بوون.
لە کۆتای سمینارەکە بەرپرسانی حیزبی چاویان بە بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسی و چەندین کەسایەتی سیاسی و ناوداری کورد لە بریتانیا کەوت.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1077 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact