. . . .


28 May 2012

کۆسێرتێك بۆ دەست بەکاربوونی ئورمیە تی ڤی لە بریتانیا ساز کرا


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بە بۆنەی دەستبەکار بوونی ئورمیە تی ڤی، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦/٥/٢٠١٢، کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەرنامەیەکی ڕازاوە بە ئامادە بوونی بەڕێوەبەرانی ئەو تەلەفزیۆنە و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی لەندەن ڕێکخرا. سەرەتای بەرنامەکە بە ووتەکانی یەکێك لە هەڵسورێنەرانی ئەو کاناڵە دەستی پێکرد کە سەبارەت بە مێژوو و دێموگرافیای شاری ورمێ وەک یەکێك لە ناوچە هەستیارەکانی کوردستان و هەروەها سەبارەت بەوەی کە ئورمیە وەك نمونەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوەکانی کورد، ئازەری، ئاسۆری و ئەرمەنی کرد و بە پێویستی زانی کە گشت لایەک بە وردبینی و دڵێکی فراوانەوە ئاوردانەوەی هەموو لایەنەیان هەبێت لەو شارە بیر لە گرینگی ئەو شارە وەک شارێکی کوردستانی بکەنەوە.
بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ ئەم شەو ئاهەنگە بانگێشتن کرابوون و کە هاورێیانمان لە کۆمیتەی لەندەنی حیزبی دێموکرات بەشداری چالاکانەیان کردو لە لایەن کاک عەبدوڵا ئەمینی بە پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامی حیزب و لایەنەکانی پارچەکانی تری کوردستان پێشکەشی بەشدار بووان کران. لەو پەیامی حیزبی دێموکرات داهیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونیان بۆ ئورمیە تیفی خواستبوو و داوایان کردبوو کە ئەو تەلەفزیۆنە ببێتە دەنگ و رەنگی نەتەوەکانی دانیشتوی ئەم شارەی کوردستان و هەرچی زیاتر هەول بدرێت بۆ ناساندنی ئەو ناوچەیەی کوردستان کە هەموو کاتێك لە لایەن داگیر کەرانەوە هەولی ئاسمیلەناسیۆنی دراوە.
ئاهەنگەکە بە بەشداری هونەرمەندان ،شیلان، جانێ، جەواد مەروانی هەروەها گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی ڕۆژهەڵات ژاڵە بە شایی و هەلپەرکێ تا کاتژمێری یازدەی شەو درێژەی کیشا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا
ormie-tv.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 957 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact