. . . .


24 May 2012

ڕاپۆرتی چالاکی یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ل


ناوندی هەواڵ- فینلاند: له‌ سه‌ر بانگيشتی ره‌سمی حیزبی سوسیال ديموکراتی ئۆله‌ند کۆری هونه‌ری يه‌کيه‌تی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداری مه‌راسيمی چه‌ند کلتوری ئۆله‌ندای کرد که‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ڕێکخراوی یۆنيسکۆ له‌ دوورگەی ئۆله‌ندا پێک هاتبوو. له‌و ڕێوڕەسمە دا ژماره‌ی کلتووره‌کان و کۆمه‌ڵگای چه‌ند کلتوری ده‌ناسيدرين و پێداگری ده‌کریته‌وه‌ له‌ سه‌ر پێکه‌وه‌ ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی کلتوری جياواز له‌ يه‌کیان هه‌یه.‌ جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ کۆڕی هونه‌ری يه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ پێشکەش کردنی چه‌ند کۆرسێکی گۆرانی و سرودی ڕه‌سه‌نی کوردی و چه‌ند تابلۆیه‌ک له‌ هه‌لپه‌رکی کورده‌واری به‌شداريه‌کی چالاکانه‌يان له‌ خۆیان نواند که‌ سەرنجی به‌شداربووانی بۆ لای کلتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕاکێشا. پێویست بە ئاماژەیە کە شه‌وق و زەوقی به‌شداربووان بۆ لاوانی ديموکرات بە جۆريک بوو که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند خولەکێک چه‌پڵه‌ڕێزان له‌ ناو سالۆن بۆ يه‌کيه‌تی لاوان درێژه‌ی هه‌بوو.
lawan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1232 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact