. . . .


22 May 2012

دیداری هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری دێموکرا?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی حه‌سه‌ن قادرزاده‌، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب سه‌ردانی خاتوو تریس مایر، نوێنه‌ری دێموکراته‌کان له‌ ئه‌یاله‌تی ئۆریگان و جێگری سێناتۆر" ران وایدن" ی له‌و ئه‌یاله‌ته‌ کرد.
له‌و دیداره‌دا له‌ سه‌ر بارودۆخی ئێران به‌ تایبه‌ت کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا و هه‌یئه‌تی حیزب به‌ وردی تیشکی خسته‌ سه‌ر پرسی پێشیل کردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامی و له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڵگه‌ و دێکۆمێنت و زانیاریی پێویست به‌ هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ درا.
له‌ درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا خاتوو تریس مایر وێڕای ده‌ربڕینی پێخۆشبوونی خۆی له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ پێی له‌سه‌ر به‌رده‌وه‌امیی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داگرته‌وه‌.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1049 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact