. . . .


20 May 2012

بەڕیوەچوونی کۆبوونەوەیەکی بەرین بۆ ئەندامانی حدک لە وڵاتی سویس


ناوه‌ندی هه‌واڵ سویس : ڕۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 20 / 05 / 2012 له شاری زووریخ به مه‌به‌ستی ئاگادار بوونی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له کار و چالاکیه‌کانی 6 مانگی ڕابردووی کۆمیته‌ی حیزب له وڵاتی سویس ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب له‌و وڵاته پێکهێنرا. سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که به چرکه‌ساتێک بێده‌نگی بۆ گیانی بێگه‌ردی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل ده‌ستی به کاره‌کانی کرد دواتر له لایه‌ن هه‌ژار داودی به‌رپرسی ته‌شکیلات ریزبه‌ندی کۆبوونه‌که خوێندرایه‌وه. پاشان راپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌ل له سه‌ر کاروچالاکیه‌کانی کۆمیته‌ی حدک له لایه‌ن یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ پێشکه‌ش به ئه‌ندامانی ئاماده بوو کرا.
به دوای ئه‌و دا ده‌رگای ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کان به رووی به‌شدار بوواندا کرایه‌وه که به خۆشیه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی دڵسۆزی حیزبه‌وه زۆر به گه‌رمی به‌شداری باسه‌کانیان کرد و به سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان باسه‌که‌یان ده‌ڵه‌مه‌ند‌تر کرد. پاشان به‌رپرسی ته‌شکیلات سه‌رنج و تێبینیه‌کانی خۆی له‌و به‌شه‌دا هێنایه‌گۆر که توانرا به هاوکاری به‌شدار بوون باسه‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکرێت و له سه‌ر چه‌ند پرسێکیش بریاری پێویستی له سه‌ر درا به‌دوای ئه‌ودا هه‌ر یه‌ک له به‌شه‌کانی ماڵی و پێوه‌ندیه بیانیه‌کان به نۆبه‌ی خۆیان باسێکیان له کاروچالاکییەکانی چەند مانگی ئۆرگانەکانیان خستە بەرچاوی ئامادە بووان. شایه‌نی باسه کۆبوونه‌وه‌که دوای 3 کاتژمێر کۆتایی پێ هات.
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیته‌ی سـویس
kobunawa-swis1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1033 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact