. . . .


18 May 2012

دیداری نێوان نوێنەرایەتی حدک لە پارلەمانی ئوروپا لەگەڵ ستراون ستیڤ?


ناوەندی هەواڵ- بلژیک: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٤/٥/٢٠١٢ی زایینی بەڕێز کاوە ئاهەنگەری ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارلەمانی ئوروپا، لەگەڵ بەڕێز ستراون ستیڤنسن، ئەندامی پارلەمانی ئوروپا و سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە کاروباری عێراق لەو پارلەمانە، دیداری کرد. لەو چاوپێککەوتنە دا کە لە دەفتەری کاری بەڕیز ستیڤنسن دا پێک هات و زیاتر لە کاتژمیرێکی خایاند، چەندین تەوەری جیاوازی وەک ڕەوشی کوردستان بەگشتی و باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و هەروەها داهاتووی ئێران و ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵکی ئێران کەوتە بەرباس و وتووێژ. لە میانەی وتووێژەکە دا بەڕیزیان پێشنیاری دیدارێکی ڕاستەوخۆی لە نێوان حدک و ڕێکخراوی موجاهدینی خەڵک دا کرد و بڕیارە لە داهاتوو دا بەڕێزیان زەمینە بۆ چاوپیکەوتنێکی لەو چەشنە خۆش بکات.
لە بەشێکی دیکە دیدارەکەدا بەڕێز ستیڤنسن ڕخنەی توندی ئاڕاستەی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی کرد و لێک دابڕان و دووری لایەنەکانی دژبەری ڕژیمی بە فاکتەرێکی گرینگ بۆ مانەوەی زیاتری حکومەتی ئیسلامی لە سەر دەسەلات لە ئێراندا ناوبرد. بەڕیزیان ئامادەیی خۆی بۆ لێک نزیک کردنەوەی حیزب و لایەنەکانی ئۆپۆزیسۆنی ئیرانی دەربڕی و هەروەها ڕایگەیاند کە ئامادەیە هاوکاری ئیمە و گشت لایەنەکانی دیکەی دژ بە حکومەتی ئێران بکات، کە بێن و سمینار و کۆبوونەوەی بەجێ لە پارلەمانی ئوروپا دا ڕێکبخەن. ناوبراو لەو بڕوایە دا بوو کە تاکوو ئیستا ئۆپۆزێسیۆنی دژ بە ڕژیمی تاران کارا نەبوون بۆ پێک هێنانی بەرەیەک لە ناو خۆیاندا، هەر بۆیە پێی وابوو کە نەبوونی بەرە یان ستاتۆیەکی هاوبەش کە نوێنەرایەتی هەموو گەلانی ئێران بکات بووتە هۆی پەراوێز خستنی کێشەی ئێران و شل کردنەوەی هەنگاو و بڕیارەکانی بۆ ڕوخاندنی ئەو حکومەتە دژی گەلییە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1226 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact