. . . .


6 May 2012

به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حدک له‌ کانادا له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ب?


ناوەندی هەواڵ- کانادا: رۆژی شەممە، 16 ی بانه‌مه‌ڕ لە سەر بانگهێشتنی" بەرەی دێمۆکراتیکی گەلی ئەهواز" هەیئەتێکی حزبی دیمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان برایم جەهانگیری و کاک جەعفەر موقەدەم بەشدارییان له‌کۆبوونەوەکدا کرد کە بۆ یادەوەریی رووخانی حکوومەتی شێخ خەزعەل لە ئەهواز پێک هاتبوو.
لە کۆبوونەوەیە دا کە به‌ ‌بەشداریی نوێنەرانی رێکخراو و لایه‌نه‌ سیاسییەکانی گەلانی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو، برایم جەهانگیری وتارێکی پێشکەش کرد. ناوبراو شیکردنەوەیەکی ئیدە و بیرۆکەی داگیرکاره‌ی میللەتانی باڵادەستی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ باڵادسته‌کانه‌وه‌ کرد وچەوسانەوە و ستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیی بە ئیدئۆلۆژی باوی نەتەوە باڵادەستەکان لە هەموو جیهان ناوبرد. لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا برایم جه‌هانگیری وێرای شیکردنەوەی سیاسەتەکانی حیزب و بەرنامەی حیزب بۆ دوا رۆژ کە فیدرالێزمی وەک سیستەمی گونجاو بۆ حکوومەتی داهاتووی ئێران پەسند کردووە، ئاماژەی بەو خاڵە گرینگە کرد کە ئەوە بەرنامەی ئێمەیە بۆ دوارۆژی ئێران و بەر لە هەموو کەس پێویستە فارسەکان وەک نەتەوەی باڵاده‌ستی تا ئێستا ئەو سیستەمە قەبووڵ بکەن و بێ ئەم لاو ئەو لا دان بە مافی هەموو گەڵان ینیشتەجێ لە ئێران دا بنێن .
شایانی باسه‌ که‌ نوێنه‌رانی ئەو حیزب و رێکخراوانە بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون که ‌بریتی بوون له‌: حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، حزب سەربەخۆیی ئازەربایجانی جنوبی، رێکخراوێ مافی مرۆڤی گەلی بلوچستان و رێکخراوی مافی مرۆفی گەلی تورکەمەن.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1052 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact