. . . .


3 May 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی ئالبۆرگ،ی حدک لە خۆپێشاندانی ١ی مای لە وڵ


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: لە سەر داوەتی فەرمی حیزبی" ئێن هیس لیستە"ی دانمارکی هەیئەتێکی حدک لە شاری ئاڵبۆرگی دانمارک بەشداریان لە مەراسمی ١ی مای دا کرد. شایانی باسە هەموو ساڵێک لە دانمارک و لە لایەن حیزبەکانی دانمارکی بە تایبەت حیزبە چەپەکانەوە رێورەسمێکی بەشکۆ لەم رۆژە دا ڕێکدەخرێت و بە کۆبوونەوەیان لە ناوەندی ئەو شارە و بە موزیک و دانی خواردن و خواردنەوە پێشوازی لەم رۆژە دەکەن.
ئەو مەراسیمە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەرۆ دەستی پێکرد و کە لە ناوەندی شاری ئاڵبۆرگ بە بڕینی مەودای ٣ کیلۆ میتر خەڵکەکە بە موزیک و دانی شوعاری تایبەت بەم رۆژە بەرەو پارکی "کیلە" کە بەشێوەیەکی زۆر جوان رازا بۆوە وەرێ کەوتن.لەم پارکە هەر حیزبەی خێوەتگەی خۆی هەڵدا بوو و تەبلیغی بۆ سیاسەتەکانی خۆی دەکرد. کە لە لایەن حیزبی خانە خوێ جێگای تایبەت بۆ هەیئەتی حدک دیاری کرابوو. هەیئەتی حدک مێژوی نەتەوەی کورد و حیزبیان بە زمانی ئینگلیسی لە نێو خەڵکی دانمارکی دا بڵاو کردەوە و لە سەر ئاڵای کوردستان رونکردنەوەیان بۆ خەڵک دا کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشداران بەرەوڕوو بوو. جێگەی ئاماژەیە کە هەێئەتی بەشداری حدک لەم بۆنەیە دا بریتی بوون لە هاورێیان نەبەز مستەفا پور، سمکۆ مەحمودزادە، عومەر شێخەنژاد،پێشەوا رۆستەمزادە و ئیسماعیل مینایی .
کۆمیتەی حدک لە دانمارک
1may.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 977 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact