. . . .


27 Apr 2012

هەواڵی سمینار و چاوپێکەوتنەکانی هەیئەتێکی کوردستانی باکور لە ئەمر?


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: رێکەوتی ٢٣ی ئاپریل لە کاتژمێری ٧ی ئێوارە بۆ ١١ی شەو لە یەکێك لەرستۆرانەکان لە واشنگتن بە بۆنەی هاتنی هەریەك لەبەڕێزان ئەحمەد تورك و نەزمی گۆر خاتو کولتان سەلاحدین دیمرتاش رێکخرابوو.
سەرەتا لە لایەن بەڕیز قوباد تالەبانی بەخێرهاتنی میوانانی کرد و پاشان هەریەکە لە بەڕێزان ئەحمەد تورك و سەلاح دیمیرتاش لەسەر کێشەکانی کورد لە رۆژهەلاتی نێوەراست و هەروەها تیشك خستنە سەر بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەی بۆ کورد دوان.
دوای بەدوای ئەوان لە لایەن نوێنەرای حیزبەکوردستانیەکانەوە چەندین پرسیار لەوپیوەندیەدا ئاراستەی بەریزان کران کە وەلام درانەوە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە واشنگتن کە بە فەرمی بۆ ئەم ئێوارە خوانە بانگێشتن کرابوون، بریتی بوون لە بەڕیزان کامەران باڵنور نوێنەری حیزب لە ئەمریکا و خەبات ئیبراهیم پور.


لە لایەکی دیکەوە رۆژی ٢٤ ئاپریل کاتژمێری ٣ی ئێوارە لە ئەنستیتوی برۆکینگ لەسەر بانگێشتی پارتی ئاشتی و دمکراسی سمینارێک بۆ هەریەکە لە بەڕیزان سەلاحەدین دیمرتاش و ئەحمەد تورك لەپیوەندی لەگەل کیشەکانی کورد لە کوردستانی ترکیە رێک خرا.
هەرکام لەبەرێزانی کۆڕگێڕ لەم پیوەندیەدا ڕاوبۆچونی خۆیان لەم سمینارەدا پێش کەش کردو لەسەر کێشەکانی کورد لەگەڵ دەوڵەتی تورکیە هێنایە بەرباس. لە تەوەرەی سمینارەکە دا کۆمەڵێکی زۆر پرسیارو وەڵام لەلایەن بەشداربووانەوە هاتە ئاراوە کە بەدرێژە قسەیان لەسەر کراو وەلام درانەوە.
دوا بەدوای ئەم سمینارە و کاتژمێر ٧ی پاشنیوەڕۆ لە هوتێل رسیدێنس ئێن، ئێوارە خوانێك بۆ هەیئەتی کوردی کوردستانی باکور پێك هات کە کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی هەرچوار پارچەکانی کوردستان و نوێنەری حیزبەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئامادەی سمینارەکە و ئێوارەخوانەکە بوون.
هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزب پێک هاتبوو لە بەرێزان کامەران بالنور نوێنەری حیزب لە واشنگتن و کاک مراد ئەحمەدی، کە بەشداری کۆبونەوەکە بوون و لە میانەی کۆبونەوەکاندا چاویان بە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە بەشداربووەکان کەوت.
وێنەکانی ئەو سمینار و سەردانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1115 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact