. . . .


23 Apr 2012

به‌شداری کۆمیته‌ی ئوتریشی حدک له‌ جێژنی سه‌ری ساڵی کورده‌ ئیزه‌?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی ئۆتریشی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌شداریان له‌ جێژنی سه‌ری ساڵی ئیزه‌دییه‌کان له‌و وڵاته‌دا کرد. له‌و جێژنه‌دا که‌ کۆمیته‌ی حیزب له‌ ولاتی ئوتریش به‌ڕه‌سمی له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌ ئیزه‌دیه‌کانه‌وه‌ بانگهێشتی کرابوو، پەیامی کۆمیته‌ی حیزب به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن کاک محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی پێشکه‌ش کرا و ده‌قی په‌یامه‌که‌ مێژوو و شێوه‌ی ژیانی کورده‌ ئیزه‌دیه‌کانی له‌ خۆ گرتبوو که که‌ له‌ لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ پێشوازی زۆری لێ کرا .
شایانی باسه‌ که‌ کۆمیته‌ی ئۆتریشی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌ره‌ستیی کاک محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلات و کاک په‌رۆش قادری
نۆێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری لینز به‌شداریان له‌و جێژنه‌دا کرد‌.
otish-jejnisarisalk1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1086 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact