. . . .


18 Apr 2012

ئێوارەخوانێک بۆ ٦ ساڵەی ڕۆژنامەی کوردی- تورکی، تلگراف لە پارلمانی بر?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بەرێوەبەرانی رۆژنامەی تلگراف کە رۆژنامەیەکی کوردی- ترکیە و هەفتانە لە بریتانیا دەردەچێت، ئێوارە خوانێکیان بە بۆنەی شەسەمین ساڵەی دامەزراندنییەوە لە پارلمانی بریتانیا رێکخست.
ئەو ئیوارە خوانە کاتژمێرشەش و نیو بۆ نۆی شەو لە یەکێك لە سالۆنەکانی پارلمان و بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی پارلمانی بریتانیا و هەروەها میوانانی بیانی و دەیان کەسایەتی ناسراوی کورد بەڕێوەچوو.
لەم کۆبونەوە کولتورییە دا سەرەتا بە میوانداری بە خواردن و خواردنەوە پەزیرای لە میوانەکان کراو، و پاشان هەریەکە لە بەڕێزان:
ستێفن توینگ وەزیری خوێندن لە بریتانیا " وەزیری سیبەر" ، خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی هەڕیمی کوردستان و بەڕێز نەدیم زەهاوی، ئەندامی پارلەمانی بریتانیا وێرای پیرۆزبایی، هەنگاوەکانی ئەو حەفتەنامەیان بە گرین وەسف کرد، بە تایبەت کە بابەت و نووسینەکانی بە هەردووک زمانی کوردی و تورکین و توانیویەتی خوێنەری زۆر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە. پاشان بەڕێزان بەیان سامی عەبدولرەحمان و نەدیم زەهاوی باسیان لەو پڕۆسەی واژوو کۆکردنەوەیە کرد کە بەمەبەستی بە جینۆساید ناساندنی هەڵەبجە کرد و داوایان لە بەشداران کرد کە پشتگیری ئەو هەنگاوەیان بن.
هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ مەولوود سوارە و هاوڕێیەتی بەڕیزان عەبدوڵا ئەمینی، فەرەیدوون مەعروفی و دیاکۆ سیاهی لە سەر داوای فەرمی ڕێکخەرانی ئیوارە خوانەکە بەشدارییان کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ بەشیکی بەرچاو لە ئەندامانی پارلەمانی بریتانیا و دۆستانی کورد و کەسیاتەییە بەشداربووەکان چاوپیکەوتنیان کرد.
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 890 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact