. . . .


16 Apr 2012

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی له‌ وڵاتی سووئیس ?


هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی له‌ وڵاتی سویس له‌ رێووڕه‌سمی 24 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال که‌ له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ چوو به‌شداریان کرد.

رۆژی یه‌کشه‌ممه 27ی خاکه‌لێوه‌، له سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی سویس،ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیته‌ی سویس ، پێکهاتوو له به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د ره‌سووڵی و یاسین مه‌ولوودی له شاری خووری وڵاتی سویس له رێوڕه‌سمی 24 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال به‌شداریان کرد.

رۆژی 14ی مانگی ئاوریلی 1988ی زایینی رێژیمی له ناوچووی به‌عس تاوانێکی گه‌وره‌ی ده‌رحه‌ق به گه‌لی کوردله باشووری کوردستان ومرۆڤایه‌تی ئه‌نجام دا که 185000 کوردی تێدا ئه‌نفال کرا .

شایه‌نی باسه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی رۆژی ئه‌نفاله‌وه له لایه‌ن یاسین مه‌ولوودی به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویس،ه‌وه‌ خوێندرایه‌وه.
swiss-anfall1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 913 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact