. . . .


8 Apr 2012

به‌شداریی سکرتێری گشتیی حدک له‌ کۆنفڕانسی" به‌ره‌و دێموکڕاسی له???


کۆنفرانسی به‌ره‌و دێموکڕاسی له‌ ئێران( گذار به‌ دمکراسی در ایران) به‌ به‌شداریی خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ده‌یان که‌سایه‌تیی سیاسی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ئێران له‌ واشنگتۆن، پێته‌ختی ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ چوو.
له‌و کۆنفڕانسه‌دا که‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌کشه‌ممه‌، 19 و 20 ی خاکه‌لێوه‌( به‌رابه‌ر له‌ گه‌ڵ 7 و 8 ی ئاپریل) له‌ واشنگتۆن گیرا، کۆمه‌ڵێک پرس و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌ داهاتووی ئێران و پرسی تێپه‌ڕینی ئێران به‌ره‌و دێموکڕاسی هاتنه‌ به‌رباس و له‌ له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ به‌ راو و سه‌رنجی جیاوازه‌وه‌ تاوتوێ کران.
خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که‌ بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ بانگهێشت کرابوو، له‌ باسه‌که‌یدا تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ باشترین نه‌خشه ‌رێگای به‌ره‌و دێموکڕاسی هه‌نگاونان له‌ ئێران ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێناسه‌یه‌کی واقعبینانه‌ له‌ ئێران بدرێ به‌ ده‌سته‌وه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی و جۆراوجۆرییه‌کانی ئێران له‌ پلان و پڕۆژه‌کانی بنیاتنانه‌وه‌ی ئێراندا له‌به‌رچاو بگیردرێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ حیزبی دێموکراتی کوردستان باوه‌ڕی قووڵی به‌ پلۆرالیزم و فیدراڵیزم وه‌ک چاره‌سه‌ری هه‌ره‌ باش و گونجاو بۆ ئیداره‌ی ئێران رایگه‌یاند که‌ ئێران ده‌بێ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی جۆراوجۆرییه‌کان ئی هه‌موو ئێرانییه‌کان بێ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و جۆراوجۆرییه‌کانی ئێران ده‌بێ له‌ داڕشتنه‌وه‌ و چه‌ند و چۆنیی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئێرانی داهاتوودا به‌شدار بن و به‌شدار بکرێن و خۆیانی تێدا ببیننه‌وه‌.
خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا تیشکی خسته‌ سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرسی کورد و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی پرسی کورد له‌ ئێران و باسه‌که‌ی له‌ سه‌ر بابه‌ته‌کانی گۆڕینی ده‌سه‌لات له‌ ئێران و فاکتۆڕه‌کانی ئیسلاع ته‌له‌بی، جیاییخوازی و شۆرش و گۆرانی بنه‌ڕه‌تی له‌ ئێراندا چڕ کرده‌وه‌.
شایانی باسه‌ که‌ راپۆرتی ته‌کمیلی و شیکاریی زیاتری ئه‌و کۆنفرانسه‌ و زانیاریی زیاتر له‌ سه‌ر باسه‌کانی ئه‌و کۆنفڕانسه‌ له‌ ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.
usa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1009 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact