. . . .


8 Apr 2012

کۆنفه‌رانسێک بۆ به‌رێز کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کو?


ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رامبه‌ری ٧ ی ئاپریل له‌ یه‌کێک له‌ هوتێله‌کانی ویرجینیا له‌ ولایه‌ته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنفرانسێک بۆ به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی پێکهات.
کۆنفه‌رانسه‌که‌ له‌ کاتژمێر ١ ی پاش نیوه‌رۆ ده‌ستی پێکرد، سه‌ره‌تا کاک قوباد تاڵه‌بانی به‌خێر هاتنی کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کوردستانیانی به‌شداربووی له‌م کۆنفرانسه‌ی دا کرد. پاشان به‌ خوله‌کێک بێ ده‌نگی ڕێزیان له‌ شه‌هیدانی کوردستان گرت، ئینجا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر سێ ته‌وه‌ری ئه‌سڵی بارودۆخی ئه‌مرۆی کوردستان، بارودۆخی کوردستان له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێم و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری کوردستان باسێکی پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرد.
پاش کۆتایی قسه‌کانی به‌رێز بارزانی، ئه‌وجار کۆمه‌ڵێک پرسیار ئاراسته‌ی به‌رێز کاک مه‌سعوود بارزانی کران و به‌رێزیان به‌ وردی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی دایه‌وه‌ و ئه‌م کۆنفرانسه‌ له‌ کاتژمێر ٣ ی پاش نیوه‌رۆ کۆتایی پێهات.
شایانی باسی شاندیکی کومیته‌ی حیزبی دێموکرات.که‌ بریتی بوون له‌ سیامند خوسره‌وی و موراد ئه‌حمه‌دی به‌شداری ئه‌م کۆنفرانسه‌ بوون.
usa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 982 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact