. . . .


8 Apr 2012

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حدک لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سەن?


هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حدک لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سەنتەری دانمارکی بۆ گەشە پێدانی کارە مرۆڤییەکاندا به‌شداری کرد.

لە سەرەتای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ به‌ به‌شداریی نوێنەری زۆربەی هێزە کوردستانییەکان به‌ڕێوه‌ چوو، لە لایەن سەفین حەمید و دکتور هیمداد، بەرپرسانی ئەو سەنتەرە باسێکی کورت لە سەر چۆنیەتیی دامەزران و گرینگیی کار و هه‌بوون و چالاکیی رێکخراوێکی دانمارکی- کوردی پێشکێش کرا.

له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی ئه‌و ناوه‌نده‌ که‌ زیاتر گرینگی بە بوارەکانی "ژینگە، تەندروستی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و مرۆڤی" دەدا. هەروەها لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوون.

شایانی باسه‌ که‌ هەیئەتی حدک بۆ به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا لە هاورێیان عەباس شەریفی ، سەلاح حاجی رەشیدی و یوسف پەری پێک هاتبوو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 819 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact