. . . .


4 Apr 2012

به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی رێزگرتن له‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ل


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: ناوەندی کولتوری کورد لە نورنبێرگ رۆژی شه‌ممه‌، 12 ی خاکه‌لێوه‌ به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان و نوێکردنه‌وه‌ی به‌ڵینی وه‌فا له‌گه‌ڵ پیشه‌وا قازی محه‌ممه‌د رێورەسمێکی پێک هێنا.
لە سەرەتای رێورەسمەکه‌دا وتارێک لە لایەن عەوڵا عه‌بداڵی، به‌رپرسی تشکیلاتی کومیتەی حیزب لە ئاڵمان بە بۆنی ١٠ی خاکەلێوەوە پێشکەش کرا و پاشان حیزب و رێکخراوەکانی بەشدار لە رێورەسمەکه‌ پەیامی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ خوێنده‌وه‌ کە بەرییتی بون لە: پارتی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی شوعی کوردستان، یەکیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتەنەوەی گۆڕان و پەیامی ناوەندی کولتوری لە نورنبێرگ.
لە برگەیکی دیکە ئەو رێورەسمه‌دا هاوڕێ سۆڵتان گوڵاوی، بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان وتاریکی لە سەر هەل ومەرجی ئێستای خەباتی نەتەوایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و که‌ند و کۆسپەکانی سەر رێگای پێشکەش کرد و لە لایەن بەشدارانی کۆرەکەوە سه‌رنج و تێبینی له‌ سه‌ر باسه‌که‌ وه‌رگیرا.
10yxakalewaialaman1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 889 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact