. . . .


1 Apr 2012

به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمی رێزگرتن له‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ل?


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: کومیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند دوانیوه‌رۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 13 ی خاکه‌لێوه‌ به‌بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لیوه‌ ، رۆژی شه‌هیدانی کوردستان رێوره‌سمێکی شایانی ئه‌ورۆژه‌ی له‌ شاری تۆرکۆ به‌رێوه‌ برد.
ئه‌م رێوره‌سمه‌ به‌ سردوودی ئه‌ی شه‌هیدان له‌ لایه‌ن گرووپی سروودی لاوانه‌وه‌و به‌ راگه‌یاندنی ساتێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد. دواتر سه‌ید ئه‌حمه‌د حوسه‌ینی، ئه‌ندامی کومسیۆنی تەشکیلاتی حدک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی به‌ بۆنه‌ی یادی 10ی خاکه‌لێوه‌ی‌ پێشکه‌شی به‌شدارانی یاده‌که‌ کرد.
له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا مامۆستا ئه‌بوبه‌کری فه‌لسه‌فی، تێکۆشه‌ری دێرینی بزووتنه‌وه‌ی کورد چه‌ند وته‌یه‌کی له‌سه‌ر 10ی خاکه‌لێوه‌و که‌سایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د پێشکه‌شی ئاماده‌بوانی رێوره‌سمه‌که‌ کرد و له‌ به‌شێکی دیکه‌ی یادی رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی کوردستان په‌یامی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان له‌لایه‌ن خاتوو نه‌شمیل ره‌حیم زاده‌و په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌لایه‌ن خاتوو سرووشت ره‌سووڵیه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی کوردستانه‌وه‌ خوێندرانه‌وه‌.
له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا که‌ریم فه‌رخه‌پوو وته‌یه‌کی کورتی له‌سه‌ر ئه‌م رۆژه‌ پێشکه‌شی به‌شداران کرد و جارێکی دیکه‌ پێداگری له‌سه‌ر بانگه‌وازی یه‌کریزیی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کان کرده‌وه‌.
نێو ئاخنی به‌رنامه‌کانی ئه‌م یاده‌ چه‌ند سرودی شورشگێری بوون که‌ له‌لایه‌ن لاوانی دێمۆکراته‌وه‌ ئاماده‌ کرابوون.
شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر له‌ ساڵۆنی به‌رێوه‌چوونی یادی شه‌هیدانی کوردستان، پووستێرو وێنه‌ی سه‌دان شه‌هیدی کوردستان که‌ به‌ له‌ خۆبردوییه‌وه‌ له‌ ریزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات و له‌ پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌یان گیانیان فیدای گه‌له‌که‌یان کردوه‌،‌ رازێندرابوه‌وه‌ که‌ سه‌رنجی ئاماده‌بوانی رێوره‌سمی یادی شه‌هیدانی به‌لای خۆیدا راکێشابوو.
ئه‌م یاده‌ به‌ سروودی نه‌ته‌و‌ایه‌تیی ئه‌ی رقیب کۆتایی پێ هات.
وێنەکانی ١٠ی خاکەلێوەی فینلاند لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1165 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact