. . . .


1 Apr 2012

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە ئوتریش لە جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێ دا


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: بە دەست پێشخەری و هەوڵ وماندوو بوونی مەڵبەندی کوردی و بە پشتیوانی زۆربەی لایەن و حیزبە سیاسیە کوردستانیەکانی وڵاتی ئوتریش، ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵانی ڕابردوو، جێژنێکی پڕ شکۆ بە بەشداری زۆربەی هەرە زۆری کوردستانیانی دانیشتووی وییەنی پایتەختی ئوتریش بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردیەوە پێک هات. هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون و هاوڕێ لەگەڵ هاووڵاتیانی خاوەن هەست دا، هاتنی ئەو جێژنەیان پیرۆز کرد.
سەرەتای بەرنامەکان بە چەند چرکە بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان و سرودی نەتەوایەتی ئەرەقیب دەستی پێکرد. پاشان پەیامی مەڵبەندی کوردی بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە لە لایەن باوە قارەمانەوە خوێندرایەوە کە تێیدا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی نەورۆز، بەخێر هاتنی گەرمی بەشدار بووان کرابوو.
لە دریژەی بەرنامەکە دا بە بەشداری هونەرمەندان . تەنیا عارب عوسمان بە هاوکاری گروهی موزیکی قەلا و منارە ، حەسەن شەریف و گروپی موزیک و هەروەها حەمە شوانی بە هاوکاری گروپی موزیکی هەندەرین ئەو جێژنە پیرۆز ڕاگیرا .
جێگەی ئاماژەیە کە هاوڕێیانی کومیتەی حیزب لە ئوتریش، هاوکات لەگەڵ بەشداری چڕ و پڕیان، پەیامی پیرۆزبایی حیزبیان ئاڕاستەی بەشداران کرد و هەروەها توانیان چاویان بە نوێنەرایەتی زۆربەی حیزب و لایەنە کوردستانیەکان بکەوێت.
newroz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 937 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact