. . . .


1 Apr 2012

به‌رێوەچوونی رێوره‌سمی‌10ی‌ خاکه‌لێوه‌ و سمیناریک بۆ بەڕێز خال?


ناوەندی هەواڵ- سویس: ڕۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 31 / 03 / 2012 کاتژمێر 13.30 به ئاماده بوونی به‌شێکی به‌رچاو له هێزه کوردستانیه‌کان ، که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان ، باڵوێژی عێراقی فێدراڵ و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی سویس، بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وای کورد قازی محه‌ممه‌د وهاورێیانی رێپێوانێکی به شکۆ بۆ سه‌ر گۆری گۆر غه‌ریبان کاک ته‌ها عه‌تیقی و کاک ئه‌میری پاشاخانی له یه‌کێک له گۆرستانه‌کانی شاری بیل ،ی وڵاتی سویس که ساڵانێکی زۆرله ته‌مه‌نی خۆیانیان ته‌رخان کردبوو بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌یان ساز کرا. پاشان له لایه‌ن هاورێمان مامۆستا عـه‌زیز ئه‌حمه‌دی،یه‌وه باسێکی تێر و ته‌سه‌ل له سه‌ر ژیان و به ‌سه‌ر هاتی پێشه‌وا قازی و هاورێیانی کرد پێشکەش کرا. دواتر له لایه‌ن هه‌موو به‌شدار بووانه‌وه چه‌پکه گوڵی رێز لێنان له‌سه‌ر گڵکۆی نه‌مران دانرا که له لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه بۆ ئه‌و یاده ئامادە کرابوون. به‌دوای ئه‌و دا به‌شداران بەرەو ساڵۆنی ئاماده کراوکه له ناوه‌ندی شاری بیل بۆ سمیناری رێزدار کاک خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئاماده‌کرابوو بەڕێکەوتن.
پاش گەشتنی میوانەکان بە ساڵٶنەکە، سمینارەکە به‌سروودی نه‌ته‌وایەتی ئه‌ی‌ڕه‌قیب و ده‌قیقه‌یه‌ک بێ ده‌نگی بۆ ڕۆحی بێگه‌ردی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد. دواتر له‌ لایه‌ن چیمه‌ن بارام‌میرزا به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که داوا له به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاوڕێ یاسین مه‌ولوودی کرا وته‌ی کۆمیته‌ پێشکه‌ش بکات. وێرای به‌خێر هێنانی میوانانی به‌رێزی سمیناره‌که و تێکرای ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌وه، ڕوونکردنەوەیەکی کورت له سه‌ر سمیناری رێزدار خالید عه‌زیزی و گرێدانی به رۆژی شه‌هیدانی کوردستانه‌وه، داوای کرد به‌رێز سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک خالید عه‌زیزی به وته به‌نرخه‌کانی سمیناره‌که ده‌ست پی بکات. بەڕێز عەزیزی سه‌رتا وێرای ده‌‌ربرینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رێزیان توانیویه‌تی سه‌ردانی وڵاتی سویس بکات و له‌ نزیکه‌وه ئه‌ندامانی حیزبی ببینێ، له ئاوردانه‌وه‌یه‌ک دا باسی 65 ساڵ به‌ر له ئێستاى کرد که پێشه‌واى ناوداری کوردانی تێدا له‌ سێداره درا. کاک خالید وتی ڕاسته که پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و هاورییانیان 65 ساڵ پێش له سێداره دراون به‌ڵام ئه‌ندیشه‌و بیرو باوه‌ری پیشه‌وا و فه‌لسه‌فه‌ی وجودی کۆماری کوردستان‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که کۆماری کوردستان له باری ئێحساس و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه بۆ ئێمه‌ی‌رێبوارانی رێگای قازی محه‌ممه‌د له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانی به‌جێ هێشت، ده‌ری خست که بیری نه‌ته‌وایه‌تی هیچکات له سێداره نادرێ. ڕێزدار عەزیزی لە درێژەی قسەکانی دا وتی: ئه‌گه‌ربه‌راوردێک بکه‌ین له‌گه‌ڵ 65 ساڵ پێش ئێستا ئه‌وه‌ی قازی نه‌مر ده‌ستی پێ کرد ئه‌و کات برایانمان له باشووری کوردستان که به‌ره‌نگاری رژێمی دیکتاتۆری مه‌رکه‌زیان ده‌کرد و بینیان که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان حکومه‌تێکی کوردیان هه‌یه روویان له ماڵی خۆیان کرد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی بارزانی نه‌مر و له لایه‌ن پێشه‌وا وه به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کرا هه‌ستیان کرد که له ماڵی خۆیانن و به‌ته‌بیعه‌تی هه‌ردوو ئێحساسی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی بوون رێگا چاره‌کان بوون هه‌ربۆیه شه‌خسی مه‌رحوومی بارزانی ده‌ورێکی به‌رچاوی هه‌بوو له حکومه‌تی کوردستان دا . پاشان به‌شداربووان به‌گه‌رمی به‌شداریان له باسه‌که‌دا کرد و به پرسیارو ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌کانیان به‌ره‌و ڕووی سکرتێری گشتی حیزب کرده‌وه و له لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه وڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کان درایه‌وه. پاشان کورە شەهیدێکی حیزب بە ناوی هاوڕێ هێمن بێتووشی پارچە هۆنراوەیەکی پێشکەش بە ڕۆحی باوکی شەهیدی و هەموو شەهیدانی کوردستان کرد. دواتر له لایه‌ن نه‌شمیل به‌روه‌ندی به‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی لاوان چه‌پکه‌ گولێک پێشکه‌ش به هاورێی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک خالید عه‌زیزی کرا. پێویسته بگوترێ که ئه‌و که‌سایه‌تی و حیزبه‌ سیاسیانه‌ به‌شداری سمینارو چوونی سه‌ر مه‌زاری نه‌مرانیان کرد و په‌یامی تایبه‌ت به‌و رۆژه‌یان ئاماده‌کردبوو بۆ خوێندنه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر که‌می ماوه نه‌توانرا په‌یامه‌کانیان بخوێننه‌وه بریتین بوون لە:
بەڕێز ره‌سووڵ خۆشناو به‌رپرسی کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان
سه‌ربه‌ست نێروه‌یی به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سویس،ی پارتی دێموکراتی کوردستان
دوکتۆر پیرۆت باڵوێزی حکومەتی عێراقی فێدراڵ
مامۆستا فه‌وزی ره‌مزی که‌سایه‌تی سیاسی کورد
به‌شی شه‌هیدانی مه‌جلیسی بیل،ی پارتی کرێکارانی کوردستان
ئازاد حوسێن‌زاده به‌رپرسی کۆمیته‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئه‌مین عومه‌ر ( له‌زگین ) به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کورد له سوریه ئه‌لپارتی
ڕه‌شاد شه‌ریف به‌رپرسی کۆمیته‌ی پارتی ئازادی کورد له سوریه.
جێی خۆیەتی لێرەوە وێرای سپاس له هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی که به‌شداری چالاکانه‌یان کرد، بە تایبه‌تی سپاسی خانمانی ده‌ست ڕه‌نگینی بنه‌ماڵه‌کانی حیزبی ده‌که‌ین که بۆ ئه‌و رۆژه‌ زه‌حمه‌تێکی زۆریان کێشابوو و به دابین کردنی خواردن بۆ سه‌رجه‌م میوانان و به‌شداربوان و هەموو ئەرک و کارەکانی سمینارەکەیان گرتە ئەستۆ.
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیته‌ی سـویـس ‌
وێنەکانی ١٠ی خاکەلێوەی سویس لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1144 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact